riklam

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت..

ئابوری 04:53 PM - 2018-08-08
.

.

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو ڕاپۆرتی ووردبینیكردنی كۆمپانیای دیلۆیت..
بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان...
•    له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ 16/10/2016دا ،ڕێگه‌درا  به‌ كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینیكردنی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردن وفرۆشتن وخه‌رجی و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا واژۆ كردن،به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستن و شه‌فافكردنی ئه‌و پڕۆسه‌ گرنگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا،كه‌ زۆرترین ڕه‌خنه‌ و گله‌یی له‌سه‌ر دروست بوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی سیاسه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان به‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداد له‌ مانگی 5/2014وه‌.
•    به‌و مه‌به‌سته‌ كۆمپانیای (( دیلۆیت Deloitte  و   Eernst و Young )) بۆ ووردبینی و ڕاوێژكاری. هه‌ستاوه‌ به‌ كاری ووردبینی كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ساڵی 2017دا و دوای نزیكه‌ی 1 ساڵ و2 مانگ .
•    یه‌كه‌م ڕاپۆرتی خۆی له‌ ڕێكه‌وتی 13 كانونی دووه‌می 2018دا  بڵاوكرده‌وه‌.
•    ئه‌نجامی ووردبینی بۆ 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 واته‌ له‌ 1/1 تا 30/6/2017.. به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوه‌:
1.    كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی (( بۆری و تانكه‌ر و بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ و بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران و بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆش)) بریتیه‌ له‌                                               110852276 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
2.    كۆی بڕی نه‌وتی فرۆشراو به‌ بۆری بریتیه‌ له‌        95937107 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
3.    كۆی داهاتی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ به‌ بۆری بریتیه‌ له‌      3961951095 دۆلاری ئه‌مریكی
4.    تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت بریتی بوه‌ له‌        41297 دۆلاری ئه‌مریكی
************************
5.    نه‌وتی فرۆشراو به‌ تانكه‌ر بریتی بوه‌ له‌             4230790 به‌رمیل
6.    كۆی داهاته‌كه‌ی بریتی بوه‌ له‌                          107683242 دۆلاری ئه‌مریكی
7.    تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت بریتی بووه‌ له‌      25452 دۆلاری ئه‌مریكی
**********************
8.    كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو به‌ ((بۆری و تانكه‌ر)) بریتی بوه‌ له‌                     4069634337 دۆلاری ئه‌مریكی
9.     كۆی  داهاتی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بریتی بوه‌ له‌    2076102542 دۆلاری ئه‌مریكی
10.    پاره‌ی وه‌رگیراوی تر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێش وه‌خته‌ بریتی بوه‌ له‌       1252108577 دۆلاری ئه‌مریكی
11.    واته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ كۆی گشتی بڕی                                            3328211119 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ داهات.
************************
12.    خه‌رجیه‌كان:
•    جوڵه‌ی حه‌ره‌كه‌ی نقدی كڕیاران  بریتی بوه‌ له‌                              513179291 دۆلار
•    سوود و تێچووی دیكه‌ له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه‌ بریتی بوه‌ له‌                 16786387 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت((كۆمپانیاكان)) بریتی بوه‌ له‌        568818239 دۆلار
•    بڕی تێچووی خزمه‌تگوزاریه‌كان بریتی بووه‌ له‌                           692533006 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ پارێزگای كه‌ركوك ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوه‌ له‌                                           62000000 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی داموزده‌زگاكان بریتی بوه‌ له‌    50161940 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ كۆمپانیای دانه‌ غاز بریتی بوه‌ له‌                                                            90052932 دۆلار
•    كۆی گشتی ئه‌م خه‌رجیانه‌ بریتیه‌ له‌                                                             1993531795 دۆلاری ئه‌مریكی.

*************************
•    بڕی پاره‌ و داهاتی ێافی كه‌  حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریگرتوه‌ و و بۆی ماوه‌ته‌وه‌ بریتیه‌ له‌:
4069634337 دۆلار
-
1993531795 دۆلار
--------------------
2076102542        دۆلاری ئه‌مریكی.(( دوو ملیار و حه‌فتا وشه‌ش ملیۆن وسه‌دو دوو هه‌زار پێنج سه‌د و دوو دۆلاری ئه‌مریكی.

********************************
*********************
***********

•    ئه‌نجامی ووردبینی بۆ 6 مانگی دووه‌می ساڵی 2017 واته‌ له‌ 1/7 تا 31/12/2017..له‌ 31/7/2018دا بلاوكردۆته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوه‌:
1.كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی (( بۆری و تانكه‌ر و بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ و بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران و بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆش)) بریتیه‌ له‌                                               90997914 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
2.كۆی بڕی نه‌وتی فرۆشراو به‌ بۆری بریتیه‌ له‌        80835881 به‌رمیل نه‌وتی خاو.
3.كۆی داهاتی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ به‌ بۆری بریتیه‌ له‌      3648592406 دۆلاری ئه‌مریكی
4.تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت بریتی بوه‌ له‌        44584 دۆلاری ئه‌مریكی
************************
5.نه‌وتی فرۆشراو به‌ تانكه‌ر بریتی بوه‌ له‌             5144729 به‌رمیل
6.كۆی داهاته‌كه‌ی بریتی بوه‌ له‌                          205185451 دۆلاری ئه‌مریكی
7.تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت بریتی بووه‌ له‌      39883 دۆلاری ئه‌مریكی
**********************
8.كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو به‌ ((بۆری و تانكه‌ر)) بریتی بوه‌ له‌                     3853777857 دۆلاری ئه‌مریكی
9. كۆی  داهاتی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بریتی بوه‌ له‌    1815410669 دۆلاری ئه‌مریكی
10.پاره‌ی وه‌رگیراوی تر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێش وه‌خته‌ بریتی بوه‌ له‌       183825333 دۆلاری ئه‌مریكی
11. واته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ كۆی گشتی بڕی                                           1999236002 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ داهات.

************************
12.    خه‌رجیه‌كان:
•    جوڵه‌ی حه‌ره‌كه‌ی نقدی كڕیاران  بریتی بوه‌ له‌                              121200706 دۆلار
•    سوود و تێچووی دیكه‌ له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه‌ بریتی بوه‌ له‌                 91228136 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت((كۆمپانیاكان)) بریتی بوه‌ له‌        624998472 دۆلار
•    بڕی تێچووی خزمه‌تگوزاریه‌كان بریتی بووه‌ له‌                                                         638178647 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ پارێزگای كه‌ركوك ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوه‌ له‌                                           30000000 دۆلار
•    پاره‌دان به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی داموزده‌زگاكان بریتی بوه‌ له‌    14592100 دۆلار
•    پاره‌دان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی بریتی بوه‌ له‌                                                            518169127 دۆلار
•    كۆی گشتی ئه‌م خه‌رجیانه‌ بریتیه‌ له‌                                                          2038367188 دۆلاری ئه‌مریكی.

*************************
•    بڕی پاره‌ و داهاتی ێافی كه‌  حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریگرتوه‌ و و بۆی ماوه‌ته‌وه‌ بریتیه‌ له‌:
3853777857 دۆلار
-
2038367188 دۆلار
--------------------
1815410669              دۆلاری ئه‌مریكی.(( دوو ملیار و حه‌فتا وشه‌ش ملیۆن وسه‌دو دوو هه‌زار پێنج سه‌د و دوو دۆلاری ئه‌مریكی.

***************************
•    تێبینیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه‌:

1. ڕاپۆرتی 6 مانگی دووه‌م زانیاری زیاتری تیادایه‌.
2. به‌پێی گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دیلۆیت،ده‌بێت كاری ووردبینی بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ش بكات.به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌ساڵی 2017وه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌.
 3. له‌ باسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ بۆری و به‌ تانكه‌ر ته‌نها له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ باس ده‌كات،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ ڕێگه‌ی ئێر ان ناكات كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان تانكه‌ر نه‌وتی خاو ده‌فرۆشرێت.
4.تێكڕای نرخی 1 به‌رمیل نه‌وت له‌ 6 مانگی یه‌كه‌مدا به‌ بۆری به‌ 297ر41 دۆلار و به‌تانكه‌ر 452ر25 دۆلار كه‌ بڕی 845ر15 دۆلار جیاوازیان هه‌یه‌ . له‌ 6مانگی دووه‌میشدا نرخی 1 به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ بۆری به‌ 584ر44 دۆلار و به‌ تانكه‌ر 883ر39 دۆلاره‌ كه‌ جیاوازیان ته‌نها 701ر4 دۆلاره‌.كه‌ ئه‌م جیاوازیانه‌ جێگه‌ی پرسیار و گومانن.
5. له‌ 6 مانگی یه‌كه‌مدا،حكومه‌تی هه‌رێم بڕی ((2076102542)) دۆلار داهاتی ێافی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و خه‌رجیه‌كانیش بریتی بوه‌ له‌ ((1993531795))دۆلار.
6. له‌ 6مانگی دووه‌مدا،حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (( 1815410669)) دۆلار داهاتی ێافی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و خه‌رجیه‌كانیشی بریتی بوه‌ له‌ ((2038367188)) دۆلار.
7. كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ته‌واوی ساڵی 2017دا ته‌نها له‌نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به‌بۆری و به‌ تانكه‌ر بریتی بوه‌ له‌ (( 3891513211)) دۆلار.
8. له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می 2017 حكومه‌تی هه‌رێم بڕی ((1252108577)) ملیار دۆلاری پێشه‌كی له‌ كۆمپانیاكان وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ داهات. و له‌ 6 مانگی دووه‌می 2017شدا به‌هه‌مان شێوه‌ بڕی ((183825333)) ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ داهات. واته‌ ته‌واوی ساڵه‌كه‌ بڕی ((1435933910)) دۆلار پێشه‌كی وه‌رگرتوه‌.
9. به‌م شێوه‌یه‌ كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو  و پاره‌ی پێشه‌كی وه‌رگیراو له‌ ته‌واوی ساڵی 2017 بریتیه‌ له‌ ((5327447121)) دۆلار.ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ داهاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌ مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتی ناوخۆش له‌ ((گومرك و باجه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ...هتد)) مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ ((150)) ملیار دینار.
10. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو داهاتانه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:
•    5327447121 دۆلار كه‌ گه‌ر نرخی 100 دۆلار بریتی بێت له‌ 120000 دینار ئه‌وا ده‌كاته‌ (( 6392936545200)) دیناری عێراقی.
•    150000000 دۆلار داهاتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان*12 مانگ یه‌كسانه‌ ((1800000000 ))دۆلار كه‌ به‌رامبه‌ر(( 2160000000000)) دیناری عێراقیه‌.
•    150ملیار دینار داهاتی ناوخۆ له‌ 1 ساڵدا یه‌كسانه‌ به‌(( 1800000000)) دیناری عێراقی.
•    كۆی گشتی ێافی داهاته‌كان یه‌كسانه‌ به‌  ((10352936545200)) تریلیۆن دیناۆری عێراقیه‌.

11. كۆی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ (( مووچه‌ و خه‌رجی داموده‌زگاكان))له‌ساڵی 2017 بریتیه‌ له‌ :
•     مانگانه‌ بڕی 620ملیار دینار* 12 مانگ یه‌كسانه‌ به‌ (( 7440000000000)) تریلیۆن دینار.
12.پاره‌ی ماوه‌ بریتیه‌ له‌ ((2912936545200)) تریلیۆن دینار.
13.كۆی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ته‌واوی ساڵی 2017دا كه‌ له‌داهاتی نه‌وت فرۆشتن ده‌رچوه‌ بریتیه‌ له‌ :
2038367188 ملیار دۆلار    6 مانگی یه‌كه‌م
1993531795 ملیار دۆلار     6 مانگی دووه‌م
•    كۆی خه‌رجیه‌كان بریتیه‌ له‌(( 4031898938 )) ملیار دۆلار.
14.حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2017دا  كۆمه‌ڵێك خه‌رجی كردوه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه‌ ئه‌م بڕه‌ خه‌رجیانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:
•    قه‌رزی كۆمپانیاكان                                      1193816711 ملیار دۆلار
•    پترۆِ دۆلار بۆ كه‌ركوك                                  92000000 ملیۆن دۆلار
•    كۆمپانیای دانه‌ غاز                                     90052932 ملیۆن دۆلار
•    پاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی((دادگا))               518169127 ملیۆن دۆلار

15.له‌ ڕاپۆرتی 6 مانگی دووه‌مدا به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16/10/2017وه‌ كه‌میان كردوه‌،چونكه‌ فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك نه‌ماوه‌.
16.باس له‌ شیرینی وه‌رگرتنی گرێبه‌سته‌كان نه‌كراوه‌ كه‌ وه‌رگیراون و چۆن خه‌رجكراون،چونكه‌ نه‌ له‌داهات و نه‌ له‌ خه‌رجیه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وتوون.
17.ده‌بوو ئه‌م كۆمپانیایه‌،له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی نه‌وت ده‌رهێنان و فرۆشتنیه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2002 به‌دواوه‌ ووردبینی هه‌موو ساڵه‌كانی بكردایه‌،چونكه‌ له‌ساڵی 2002 تا 2012 نزیكه‌ی 42 گرێبه‌ستی نه‌وتی كراوه‌  له‌گه‌ڵ زیاد له‌ 25 كۆمپانیای بیانی جۆراوجۆردا.له‌ 50 بلۆكی نه‌وتیدا.
18.حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی به‌و داهاتانه‌،موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدات نه‌ك ((12))چاره‌كه‌ مووچه‌.
•    له‌كۆتاییدا، ئه‌وه‌ی له‌و دوو ڕاپۆرته‌دا نوسراوه‌،له‌زۆر شوێندا دیاریكراوه‌ كه‌ ((نمونه‌)) وه‌رگیراوه‌،ئاشكراشه‌ هیچ كات نمونه‌ ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ ده‌رناخات به‌ڵكو نزیكییه‌.
•    بۆیه‌ ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ ته‌نها بریتین له‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی ژماره‌كان به‌دڵی حكومه‌تی هه‌رێم و زۆرێك له‌ گومانه‌كان وه‌ڵام ناداته‌وه‌.

نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket