riklam

سبه‌ینێ دوو وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ئابوری 04:46 PM - 2018-08-08
.

.

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی 5 ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییی و ئابوری هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، سبه‌ینێ 9-8-2018، وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 تائێستا وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دارایی مووچه‌ی مانگی 5 یان وه‌رگرتووه‌و سبه‌ینێ وه‌زاره‌ته‌كانی شه‌هیدان و خوێندنی باڵا مووچه‌ی مانگی پێنج وه‌رده‌گرن.

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌ له‌مه‌ودوا خشته‌ی مووچه‌ رانه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌پێی خشته‌ی دیاریكراوی خۆیان له‌كاتی بوونی پاره‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket