زاخۆ.. كرێكارانی بیانی كرێكارانی ناوخۆیان بێ كاركردوه
ئابوری 02:58 PM - 2018-08-08.
ھاتنه‌وه‌ی كرێكارانی بیانی بوو قه‌زای زاخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داھاتی كرێكارانی ناوخۆكردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌زای زاخۆ به باژێرێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به بزاڤی بازرگانی ناسراوه‌و خاوه‌ن ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراھیم خه‌لیله‌و له‌ھه‌مان كاتدا خاوه‌ن پاڵاوگه‌ی نه‌وتی تاوكێبه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری گه‌نجی ئه‌م ناوچه‌یه له‌به‌ر بێكاری ده‌ناڵێن، گله‌ی له‌ھاتنی رێژه‌ی زۆری كرێكارانی بیانی ده‌كه‌ن .
عیماد عومه‌ر ئاكنجی قه‌زای زاخۆیه بۆ PUKmedia دواو وتی: من خاوه‌نی چوار مناڵم و لهخانێكی كرێگرتیدا نیشته‌جێم، و ماوه‌ی بیست ساڵه كرێكاری ده‌كه‌م تاكو ژیانی خۆم و ماڵباته‌كه‌م ببه‌م به‌ڕێوه، به‌ڵام پاش ھاتنی قه‌یرانی دارایی ھه‌رێم و ھاتنی به‌شێكی زۆری خهڵًكی وڵاتانی تر‌و ئاواره‌و پانابه‌ری سوریا‌و ناوچهگانی ناوه‌ڕاستی عیراق بۆ ھه‌رێم، كاری ئێمه زۆر كه‌م بووه‌وه، زۆر رۆژ ھه‌یه ئێمه بێ كار ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، وتیشی: داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاره‌یه‌ك بۆ ئێمه بدۆزێته‌وه .
قاسم حسێن ئاواره‌یه‌كی شنگاله له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی زاخۆ نیشته‌جێیه، ناوبراو به PUKmedia ی راگه‌یاند: كار لێره كه‌مه، ئه‌و كاره‌ی ده‌شیكه‌ین داھاتێكی كه‌می هه‌یه‌و پێی ناچین به‌ڕێوه، به‌ڵام ناچارین بكه‌ین.
وتیشی: بۆیه‌ش تائێستا نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆمان، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه‌و ده‌ستكه‌وتنی كاریش له ناوچه‌كانی خۆمان زۆر قورسه.
دۆغان ده‌میر خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه‌و له شاری ئیسته‌نبوڵ نیشتجێیه بۆ PUKmedia دواو وتی: ھه‌ر چوار رۆژ جارێك له رێگای ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیله‌وه دێمه زاخۆ بوو ئیشكردن، چونكه له باشور دهرفهتیكار بۆ ئێمه زیاتر ھه‌یه، به‌ڵام بزاڤی كاركردن وه‌كو جاران به‌ھێز نه‌ماوه .
هه‌رله‌و باریه‌وه سه‌گڤان عومه‌ر به‌پرسی لیژنه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی لقی زاخۆ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ھاتنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌رو كرێكارانی باكور به رێژه‌ی له 50% كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرێكارانی ناخۆكردوه، له‌باره‌ی كه‌مكردنی ئه‌م رێژه‌یه به‌رده‌وام كاربۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كرێكارانی ئاواره‌و په‌نابه‌ر كهشوێنهكانیان ئارام بوه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، هه‌روه‌ها كرێكارانی بیانی به‌پێی پێویست رێگه‌یان پێبدرێت كه بێنه هه‌رێم، تاكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرێكارانی ناخۆ كه‌م بێته‌وه .
سه‌گڤان زیاتر دواو وتی: زۆرجار داوامان له حكومه‌تی كردوه كه زیاتر په‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت بدات، به‌ڵام تا ئێستا به‌گوێره‌ی پێویست له‌به‌ر قه‌یرانی داری په‌ره پێنه‌داوه .
له سنووری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان لقی زاخۆ نزیكه‌ی 8 ھه‌زار كرێكاری توماركراو ھه‌یه و خاوه‌ن ناسنامه‌ی سه‌ندیكان، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م رێژه ساڵه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و رێژه‌یه‌كی زۆری كرێكارانی بیانیش ھه‌ن .
PUKmedia مێهڤان ماجید
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17