riklam

وەرە

بابەتی گۆڕاو 01:33 PM - 2018-08-08
.

.

وەرە

× وەرە با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ چاوەڕوانی من بیت و من نەگەڕێمەوە.
-مەحمود دەروێش-

× وەرە با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ بایكۆت بكەیت و من هیچ بە خەیاڵمدا نەیەت.
-مامۆستا مەحمود-

× وەرە ئیسرائیل با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، من داعش دروست بكەم و تۆ ئاگات لە قنگی خۆت نەبێ‌.
-مەحمودی عالەمی سێ‌-

× وەرە باوكی مناڵەكان با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ خەریكی ئیشی ماڵ بە و منیش هەر سەیری یاری بكەم.
-ژنەكەی كاك مەحمود-

× وەرە دایكی مناڵەكان با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ مەعاشەكەت بخەرە دەستمەوە و منیش بە سەعاتێ‌ هەمووی خەرج بكەم.
-خودی كاك مەحمود-

× وەرە كاك دكتۆر با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ هەڵامەتت بێ‌ و منیش یەك دنیا فەحس و ئەشیعەت بۆ ئەنووسم.
-مەحمودی نەخۆش-

× وەرە قوربان گیان با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، من نەوت بفرۆشم و تۆش گورچیلە.
-مەحمودی هاووڵاتی-

× وەرە ئەبو خەلیل گیان با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ داوای ئاوی خواردنەوە بكە و منیش تەقەت لێ‌ ئەكەم.
-مەحمودی بەسراوی-

× وەرە بەرگری شارستانی گیان با دەورەكانمان بگۆڕینەوە، تۆ دوكانەكەت ئاگری تێ‌ بەرببێ‌ و منیش بە سیانزە سەعات بیكوژێنمەوە.
-مەحمودی دوكاندار-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket