riklam

كاريگەرى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی

ئاگاداری 09:12 PM - 2018-08-07
.

.

باسێک دەربارەی

كاريگەرى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی

لە لایەن ئەدیب و نوسەر

(دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی)یەوە

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12-08-2018 کات14:00 

پاش سڵاو و ڕێز،

لە زنجیرە چالاکیەکانی وەرزی نوێی- یانه‌ی کوردی"میدیــــا" لە هۆڵەندا، پێش تەواوبوونی پشووی هاوین، بە هەلمانزانی بەهۆی گەشتی بەڕێز (دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی)، لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا و پاشان بۆ هۆڵەندا و پێشکەشکردنی ئەوباسەی بەناونیشانی (كاريگەرى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی) پێشکەشی کرد، له شارى (بران شوينگ)ی ئەڵمانیا، لە كۆڕبەندێکدا بۆ كۆمەڵيك نوسەری سازكردبوو، لەلایەن فدراسيونى کوردیی(پێن)ەوە.

 

دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی، لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاوە، وەکو ڕۆژنامەنووش، نوسەر و شاعیر بەرهەماکانی بڵاوکردۆتەوە، تا ئێستا 13 کتێبی لەبواری ڕەخنە و لێکۆڵینەوەدا بڵاوکردۆتەوە، هەروەها لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا دەربارەی شانۆ و ئەدەب و سیاسەت، توێژینەوەی پێشکەش کردووە، بەڕێزیان پسپۆڕە لە بواری ژمێریاردا و لە زانکۆی ئەمەریکی دکتۆرای وەرگرتووە، ئێستا بەڕێوەبەری جێبەجێکار و چاودێری ناوخۆیی کۆمپانیای (ئاسیا سێڵ)ە لە سلێمانی.

ئێوەی بەڕێز بە تایبەت بانگێشت کراون، تا لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدا لەگەڵ نوسەردا دەربارەی (كاريگەرى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی) ڕووبەڕوو بدوێن، خۆشحاڵ ده‌بین بە ئامادەبوونتان ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ڕێکەوتی 12-08-2018 کات14:00  دووی پاشنیوەڕۆ.

کۆڕەکە له‌ شاری دەنهاخ، لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز دەکرێت‌:

 

Melkwegstraat 2,   2516 AJ Den Haag

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ‌ته‌له‌فۆن و ڤایبەره‌وه، دەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ سەردار فەتاح ئەمین  06-8495087  Whatsapp:

یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket