riklam

شكستی هێنا

بیروڕا 01:55 PM - 2018-08-07
.

.

نڤیسكار

رۆژبەڕۆژ سێبەری پڕوپاگەندە لەسەر دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاڵدەبێتەوە. ئەوی گەورە كرا، خۆی بچووك دەبێتەوە. حزبەكان هەر نەیسە ركابەری یەكترین و لە غیابی ئاكاری ململانێی سیاسیدا هەروا بە یەكتری دەكەن كە كردیان.

هەر حزبێك خەزینی دەنگدەری خۆی هەیە كە دەبێ پاكانەی پاشەكشێی خۆی لە بەردەمدا ساغ بكاتەوە. لەجێی رەخنەلەخۆگرتن، وێنەی قوربانی بكات بە كەرەستەی یەدەك و لە هەڵبژاردنەكانی تردا جەماوەری پێ هان بدات تا دەنگی بۆ بدەن.

ئەی دامەزراوە رەسمییەكانی وڵات بۆچی نەیانتوانی ئەم دۆسێیە چاك ئیدارە بدەن؟ دەستوور و دامەزراوەی چاودێری پڕۆسەی سیاسی بۆ دەستەوەستان مانەوە لەبەردەم هەڵمەتێكی خاچپەرستانە لە دژی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دیموكراسیی وڵاتیان خستە ژێر پرسیارەوە؟

پەرلەمان و دادگا و دامودەزگای دەوڵەت لە ژێر لێوەوە قسەیان دەكرد و بە كزی داكۆكییان لە پڕۆسەكە دەكرد. ئەگەر شەمزانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دروست بووایە، هیچ نەبێ بە قەبارەی گەورەی باسكراو لەسەر تەزویر، ئەوا دەكرا بە رێوشوێنی یاسایی چارەسەر بكرێت و زووبەزووش برینەكانی دیموكراسی ساڕێژ دەكرا، بەڵام شپرزەیی دامەزراوە رەسمییەكان لە داكۆكیكردن لە دەستوور و دیموكراسی، پەڵەیەكی گەورە و هەروەها زامێكی قووڵ و ژوورەكییە كە هیچ حەكیمێك ناتوانێ نەخۆشییەكەی دەستنیشان بكات، چ جای ئەوەی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket