ئێران له‌به‌رده‌م دوو بژاری تره‌مپدا
ریپۆرتاژ 11:46 AM - 2018-08-07.
تره‌مپ ده‌ڵێت: ئێران ده‌بێت له‌نێوان ئه‌م دوو بژاره‌دا یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت یان "ده‌ستبه‌رداربوون له‌سیاسه‌ته تونده‌ڕه‌وه‌كانی یان گوشه‌گیری و په‌راوێرخستنی له‌جیهاندا".
دواجار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر ئێران ئیمزا كرد و داواشی له تاران كرد كه ده‌ست له "هه‌ڵوێسته توندڕه‌وه‌ییه‌كان"ی خۆی هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئابووری جیهان و هۆشداریشی دا "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران بكات سزا ده‌درێت".
شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرده‌وه و بڕیاریشه قۆناخی دووه‌می سزاكان له مانگی 11 ی ئه‌مساڵ ده‌ست پێبكات.
پاش ئه‌وه‌ی كه تره‌مب بۆ یه‌كه‌مینجار له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كێشته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا له‌ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كشایه‌وه و ڕاشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر ئێران به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا نه‌چێته‌وه ئه‌وه به‌ره‌وڕووی سزای نوێ ده‌بێته‌وه" كه دواجار ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆیشی برده‌سه‌ر و شه‌وی ڕابردوو سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێرانی ئیمزا كرد.
له وتارێكدا دۆناڵد تره‌مپ داوای له تاران كرد كه "ده‌ست له سیاسه‌ته‌كانی خۆی هه‌ڵبگرێت ئه‌گینا به‌ره‌وڕووی سزا ده‌بێته‌وه"، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو بژارده‌ی خستۆته‌به‌ر ده‌م ئێران، "یان ئه‌وه‌ی كه ده‌ست له سیاسه‌ته تونده‌ڕه‌وه‌كانی خۆی هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئابووری جیهان، یان ئه‌وه‌ی كه گۆشه‌گیر و په‌راوێز ده‌خرێت".
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌به‌رامبه‌ر سزا نوێییه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی وڵاته‌كه‌ی له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئێران بكات ئه‌گینا ئه‌مه یانی چی تۆ گه‌مارۆی ئێران بده‌یت و هاوكاتیش باس له گفتوگۆ و دانوستان بكه‌یت".
سه‌رۆكی ئێران سه‌باره‌ت به گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران وتیشی: "له‌ڕاستیدا ئه‌و سزایانه ته‌نها له‌دژی ئێران نییه، به‌ڵكوو له‌دژی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌له ئێران سه‌رقاڵی سه‌رمایه‌گوزاری و كارن"، له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و تارانیش وتی: "گفتوگۆ و دانوستان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما و ڕاستگۆیی بێت"، ئه‌م قسه‌ی ڕۆحانی له‌كاتێكدا دێت كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه "ئاماده‌یه به بێ مه‌رج له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی كۆببێته‌وه" و هاوكاتیش ئێران كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕه‌ت كردبۆوه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌باره‌ی پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران وتیشی: "ئه‌وان داوای گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هاوكاتیش سزاكانی سه‌ر ئێران قورس‌تر ده‌كه‌ن، گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی بێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران، رۆحانی وتیشی: وڵاتانی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به سزاكانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه و تاران چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی تره له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه.
ڕۆحانی سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری سزاكان وتیشی: "هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سزایانه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێمه، به‌ڵام سوودیشی هه‌یه كه ئێمه به‌یه‌كگرتوویی ده‌توانین به سه‌لامه‌تی ئه‌م قۆناغه له گه‌مارۆكان ببڕین و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بین ده‌توانین سزاكان بشكێنین".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به ئێران، رۆحانی ڕاشیگه‌یاند: كه تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئێران هه‌نگاوێك پاشه‌كشه‌ی كردووه و له‌ئێستادا قسه‌ی توند له‌دژی ئێرانی كه‌م كردۆته‌وه و ده‌بێت تره‌مپ چه‌ند هه‌نگاوێك پاشه‌كشه بكات.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه وتیشی: "ناوچه‌كه به‌ره‌و ئارامی ده‌ڕوات هه‌رچه‌ند له‌ئێستا له‌ناوچه‌كه شه‌ڕ هه‌یه، به‌ڵام هیچ شه‌ڕێك هه‌ڕه‌شه له ئێران ناكات و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌دژی ئێران له‌ئارادا نییه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وتیشی: "ئێران هه‌میشه به دوای ئاشتی و ئارامییه‌وه بووه و ئه‌مڕۆش هه‌ر به دوای ئاشتی و ئارامیدایه و له‌ئێستادا ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی خۆیدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو دراوسێ له‌ئێستادا باش نییه، ئاماده‌ین كه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی باشتر بڕۆن".
له‌لایه‌كی تره‌وه جۆن بۆڵتۆن گه‌وره راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزاكان له‌دژی ئێران ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان به مانای ڕاسته‌قینه‌وه حه‌زیان له گفتوگۆیه، ئه‌وا تره‌مپیش مه‌یلی له گفتوگۆیه، سزاكان له‌دژی ئێران تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه و واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران".
له‌ئه‌مڕۆوه قۆناغی یه‌كه‌می چالاكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه و له ڕۆژی 5-11-2018 وه‌شه‌وه قۆناغی دووه‌می سزاكان ده‌ستپێده‌كات، هه‌ندێك له چاودێرانی ئێران پێیانوایه كه به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مریكی ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه به‌منزیكانه كۆببنه‌وه.
ئه‌وروپییه‌كان پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان پابه‌ند گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بن و نیگه‌رانی خۆیشیان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ربڕێوه.
له‌ئێستادا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكرێت كه سه‌پاندنی سزا نوێییه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كان له‌سێ مانگی داهاتوودا ده‌بێت؟
PUKmedia
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25