riklam

یارییە ئەلیكترۆنییەكان چی بەسەر عەقڵی منداڵان دێنێت؟

هەمەرەنگ 10:25 PM - 2018-08-06
.

.

پسپۆڕێكی بەریتانی هۆشداری دەدات لەوەی كە یارییە ئەلیكترۆنی و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نەوەیەك بەرهەمدەهێنێت كە بەدەست گەشە نەكردنی عەقڵ و هەستەوە دەناڵێنن.

سۆزان گرینفیڵد زاناو نوسەری بەریتانی و پسپۆڕی فیزیۆلۆجیای عەقڵی دەڵێت: زۆر لەدڵەڕاوكێدام بۆ ئەو منداڵانەی كە زۆر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەكاردەهێنن، چونكە ئەو یاریانە دەبنە هۆی لەدەستدانی  توانای بیركردنەوەو پەیوەندی لەلایەن ئەو منداڵانەوە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەداهاتووی مرۆڤەكان دەكات و دەڵێت: پێشبینی دەكەم خەڵكی وەك منداڵی سێ ساڵانەیان لێدێت و هەست و بەهرە كۆمەڵایەتی و و ناسنامەی خۆیان لە دەستدەدەن.

سۆزان گرینفیڵد بۆ پشت راستكردنەوەی بۆچوونەكانی پشت بەتوێژینەوەكانی زانكۆكانی هارفاردو برینستۆن دەبەستێت، توێژینەوەكەی ئەو زانكۆیانە  ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە منداڵان بەهۆی یاریە ئەلیكترۆنیەكان ناتوانن سود لە بەتەنیایی دانیشتن وەربگرن و بیر بكەنەوە، بەڵكو خۆیان بە یاری و تۆڕەكانەوە خەریك دەكەن، ئەمەش وا دەكات منداڵان بیر نەكەنەوە و كار لە عەقڵیان بكات.

لە كۆتایدا ئەو پسپۆڕەی بواری فیزیۆلۆجیای عەقڵی، رێنمایی گشت لایەكمان دەكات ، كە بۆ  منداڵاكانمان تەنها پشت بە مۆبایلە زیرەكەكان نەبەستین، بەڵكو لەبری ئەمە بە كارێكی ترەوە خەریكیان بكەین، وەك وەرزش و خوێندنەوە و دەرچوون لەگەڵ هاوڕێیانیان.

PUKmedia  و/ گۆران قادر

سەرچاوە: sky NEWS

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket