riklam

مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 12:27 PM - 2018-08-06
.

.

ئه‌مڕۆ 6-8-2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌كانی 70 و 80 ی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی مانگی 5ی ئه‌مساڵیان وه‌رگرتووه‌.

 دوێنێش مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا، پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راده‌گه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی نوێترین راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی له‌مه‌دوا خشته‌ی مووچه‌ راناگه‌یه‌نێت و مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت 30  رۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت و داوناكه‌وێت، مووچه‌ش له‌سه‌ر دوو بڕه‌ پاره‌ ده‌درێت یه‌كه‌م ئه‌و بڕه‌ی كه‌ له‌ داهاتی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی مانگانه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره‌.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket