riklam

ئێران سیاسه‌ته‌ داراییه‌كانی ده‌گۆڕێت

ئابوری 10:34 AM - 2018-08-06
.

.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی سزاكاندا، ئێران رێوشوێنی توند له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی بیانی له‌ بازاڕی دراودا هه‌ڵده‌گرێت.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی سزا ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لێپرسراوانی ئێران به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سزایانه‌و رێگرتن له‌ دابه‌زینی به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار، چه‌ند بڕیارێكی نوێیان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی بیانییان ده‌ركرد.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌دا، بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی رێوشوێنی توند له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی دراوی بیانی، هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌ باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئاڵتونی خام هه‌ڵبگیرێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، عه‌بدولناسر هیمه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ئێران رایگه‌یاندوه‌: دۆخی ئابوریی ئێران باشه‌و ده‌توانین بڵێین وڵات به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابوریه‌وه‌ ناناڵێنێت.

راشیگه‌یاندوه‌: بازاڕی ئێران له‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌ نوێیانه‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی واشنتۆن له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ به‌كاتی ئه‌مریكا بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئایاری رابردودا به‌پێی بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، كشایه‌وه‌ و بڕیاریدا جارێكی تر سزاكانی سه‌ر ئێران كارابكاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket