riklam

ژنێكی ئێزیدی:33 كەس لە ئەندامانی خێزانەكەم رفێندران

جینۆساید‌‌ 04:42 PM - 2018-08-05
.

.

حەلیمە و ئەمەل دوو كچی بنەماڵەیەكی  ئێزیدین كە  33 كەس لە ئەندامانی خێزانەكەیان بە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش)  بوونە قوربانی و لەو  20 كەسەش تەنیا ئەوان  و سێ لە براژنەكانیان گەرانەوە، رزگاربووەكان ئاماژە بەوە دەكەن لەژێر دەسەڵاتی داعشدا ژیانێكی سەختیان بەسەر بردووە و رۆژانە دەسدرێژیان كراوەتە سەر و لە ژێر ھەرەشە و ئیھانەكردندا كاریان پێكراوە.

پورە شەمێ،  دایكی دوو كچەكەیە كە لە ئێستادا لە كەمپی (چەمشكۆ) لە قەزای زاخۆ نیشتەجێن و  چیرۆكی رفاندنی كچەكانی و ھێرشكردنە سەر خێزانەكەی لەلایەن داعشەوە بۆ PUKmedia  دەگێڕێتەوە، داعش لە مانگی 11ی 2015  ماڵی ئێمەی وێران كرد،ئەو كات  لەزومار بووین  بە دوو ئۆتۆمبێل ھێرشیان كردە سەر ماڵمان و 33 كەس لە خێزانەكەمانیان رفاند و نەمانزانی بوو كوێیان رفاندن ، ماوەیەكی زور بۆیا گەڕاین، دواتر لە مانگی 7ی 2017  سێ بووك و دوو كچم رزگاریان بوو، بووك  و  كورێكیشم لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا بێ سەر و شوێن ماونەتەوە، بەشێكیشیان كوشتوون و بەشێكی تریشیان لێ بێ سەرو شوێن كردوون.

ئەمەل كە یەكێكە لە كچەكانی ئەو بنەماڵە و تەمەنی 7  ساڵە و لە 15-9-2017 رزگار كراوە لەدەست چەكدارانی داعش و گەراوەتەوە لای خانەوادەكەی بە چیرۆكی ژیانی پر لە نەهامەتی بۆ PUKmedia  دەگێڕێتەوەو دەڵێت: لەگەڵ خوشكە  گەورەكەم لە شنگال لە ژورێكدا زیندانیان كردبووین رۆژێك یەكێك لە چەكدارەكانی داعش ھاتە ژوورەوە و بە خوشكەكەمی وت دەبێت جلەكان دابنێیت و ویستی  دەستدرێژی بكاتە سەر، بەڵام خوشكەكەم بە داواكەی رازی نەبوون بەوهۆیەشەوە لەژێر ئەشكەنجە و دەسترێژی داعشەكە گیانی لەدەست دا.

حەلیمە، كە یەكێكی ترە لە ئەندامانی ئەو خێزانە و  تەمەنی 15 ساڵە ماوەیەكی زۆر لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا لە شنگال لە خانوویەكدا ماوەتەوە و  لە 10-4-2017  رزگاری بووە و گەراوەتەوە ناو خانەوادەكەی، بەمشێوەیە چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ PUKmedia دەگێرێتەوە: ئێمە زیاتربوین لە 50 كەس  لە وخانووەدا كە سەرجەممان لە رەگەزی مێ بووین، لە كۆی ئەو 50 كەسەش تەنها 15 ئافرەت رزگارمان بوو، ئەوانی تر رفێندران بوو شوێنێكی تر، ژیانمان لەو خانووەدا زۆر بە سەختی بەڕێدەكرد، چونكە رۆژانە كارێكی زۆری ناو ماڵیان پێ دەكردین و خواردنێكی زۆریان پێ دروست دەكردین بەبێ وەستان جل و بەرگی پیسی خۆیان پێ دەشتین و دواتریش بە ھەڕەشە و ترساندن لەلایەن پیاوێك بەناوی مەلا ئەسعەد كە ریش و قژی زور درێژبوو ودەم و چاوی زور ترسناك بوو،  فێری ئایەتەكانی قورئانیان دەكردین و بە زۆر دەسترێژیان دەكردە سەرمان.

حەلیمە و ئەمەل نمونەی دەیان كچ و ژنی رفێندراوی دەستی داعش كە ھەرلەگەڵ سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش  چەندان كچ و ژنی كورد رفێندراون و بێ سەر و شوێن كراون و دەستدرێژیان كراوەتە سەر، ھاوكات بەشێكی زۆریشیان تا ئێستاش بێ سەر و شوێن ماونەتەوە .

PUKmedia  مێھان مەجید_ زاخۆ

 

56768.jpg

35456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket