riklam

ئەم قۆناغە

بابەتی گۆڕاو 04:12 PM - 2018-08-05
.

.

ئەم قۆناغە

× قوربان گیان ئەوە كێیە ئەڵێن وەزعی زۆر خراپە؟
ـ ئەوەی لەودیو كەوتووە؟
× بەڵێ‌.
ـ یەكڕیزیی كوردە بەساقە.
*****
×دایە ئەوە كێ‌ بوو رەسمی گرتم بۆ تەسكەرە؟
ـ بیرم نەماوە.. بۆ؟
× قەت گەردنی ئازاد ناكەم.
*****
× گەورەم ئەڵێم تاقەتت نەچوو؟
ـ لە چی؟
× لە مەسئولیەت.
*****
× ئەوە بۆچی ماوەیەكە لەسەر خەت نەماوی؟
ـ من؟
× بەڵێ‌ تۆ.
ـ ئەوە خەتای دراوسێ‌ رەزیلەكەمانە هێشتا پارەی ئینتەرنێتی ئەم مانگەی نەداوە.
*****
× بە رەئی تۆ چی لە وەزعی كارەبا ناخۆشترە؟
× ئەخباری تەلەفزیۆن.
*****
× هەڤاڵان ئەم قۆناغەی ئێستامان زۆر موهیمە.
ـ زۆر موهیمە؟
× بەڵێ‌.
ـ یەعنی لە ئیمتیحانا دێتەوە؟
*****
× توخوا بێ‌ زەحمەت سوئالێ‌.
ـ فەرموو.
× ئێمە لەهیچ شتێكا لەپێش ئەوروپاوەین؟
ـ بەڵێ‌.
× چیمان لەپێش ئەورپاوەیە؟
ـ سەعاتەكەمان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket