riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا

ئابوری 03:18 PM - 2018-08-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-8-2018 له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار كرا .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ چه‌كی لیستی مووچه‌كانیان ببه‌ن بۆ گه‌نجینه‌كان بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكراو بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شبكرێن و پاشانیش له‌ رۆژانی داهاتوودا مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم دابه‌شبكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی له‌مه‌ودوا لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان راناگه‌یه‌نرێت و هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و رۆژێكی بۆ دیارییده‌كرێت كه‌ مووچه‌ی پێبدرێت.


PUKmedia له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ زانیاری هه‌یه‌ كه‌ پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket