3 ی ئاب خاڵی وه‌چه‌رخان له عه‌قڵی تاكی كورد
جینۆساید 01:02 PM - 2018-08-05.
زیاتر له 1200 ساڵه ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه جینۆساید ده‌كرێن، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی داعش له 3-8-2014 به دواوه ئه‌نجامی داوه، به درێژایی ئه‌و مێژووه، 74 جار فه‌رمانی بۆ دراوه، له ماوه‌ی دوانزده سه‌ده‌ی رابردوودا به‌رده‌وام تاڵان كراون و كچان و ژنانیان كراوه به كه‌نیزه‌ك و له بازاڕی گه‌رمی كۆیله‌ی شاره‌كان فرۆشراون، پیاوانیان سه‌ربڕدراوه و كه‌له‌سه‌ری گه‌وره‌كانیان له شوێنه گشتییه‌كان كراوه‌ته دارا، زه‌وی و خاكیان داگیر كراوه، له‌وانه‌یه زۆرێك له ئێمه دایه گه‌وره‌كانی له‌وان بن، له زۆربه‌ی جاره‌كانیش بۆ خۆ رزگاركردن به زۆر به كۆمه‌ڵ ئاینیان پێ گۆڕدراوه، له‌و 72 فه‌رمانه‌ی پێشوو وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی پێش 2003، پیاوانی موسڵمانی كورد له ژێر په‌رچه‌می ئایندا به‌شداریان له كۆی تاوانه‌كاندا كردووه، هه‌نده‌ك جاریش خۆیان سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانه‌كانیان كردووه‌و له مێژووشدا هه‌ندێكیان به پاڵه‌وانی ئه‌فسوناوی نه‌ته‌وه و قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار كراون، وه‌لێ له دوا فه‌رماندا, فه‌رمانی 74ی رۆژی یه‌كشه‌مه ره‌شه‌ی 3ی ئۆگستی ساڵی 2014 دا، كه پیاوانی ئیسلامی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی سونه مه‌زهه‌ب پێی هه‌ڵسان له ژێر ناوی داعش، ئیتر پیاوانی كورد نه‌ك به‌شێك نین له پرۆسه‌كه و ئه‌كته‌ری چالاك نین له تاوانه‌كه، داگیر كه‌ری گه‌لی عه‌لی به‌گ و به‌رده‌ڕه‌شه نین، بگره به هه‌ڵمه‌تی هه‌موو ئێزیدین قۆناغێكی نوێ دێته پێشه‌وه، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی پێشوو، لێره‌دا پیاوانی كورد نه‌ك به‌شداری تاوانه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكه ده‌سته بژێرێك له‌وان ده‌ڵێن هه‌موو ئێزیدین به‌ره‌و روی ته‌واوی رابردووه ره‌شه‌كه ده‌بنه‌وه‌و و زۆربه‌ش شانازی به نادیه موراده‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و یه‌ك شه‌مه ره‌شه‌ی له تاوانه‌كانی داعشدا، به به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كانه‌وه چه‌نده ره‌شتتر ده بێت، ده‌بێته دوا فه‌رمان و دوا كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان و دادگاییكردنی كۆی تاوانه‌كانی پێشوو، سه‌رجه‌م 73 فه‌رمانه‌كه‌ی پێشوو له ئاوێنه‌ی یاداوه‌ریدا زیندو ده‌كاته‌وه، ده‌یانكات به به‌شێكی بێزلێكراو له مێژوو، مێژوو لێره‌دا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه ، 3ی ئاب له تاوانه‌وه ده‌گۆرێت بۆ دادگای مێژووی تاوانه هاوچه‌شنه‌كانی رابردوو.
به‌هۆی زیاتر له 80 ساڵ بزاوتی رۆشنبیری و سیاسی له كوردستاندا, كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌م هێنا, تاوانه‌كانی 74 فه‌رمانی غه‌زای دژ به ئێزیدییه‌كان ره‌ت كرده‌وه, لێره‌دا هه‌ست به گۆڕانكارییه‌كی هێمنانه و كوده‌تایه‌نه‌ش هاوكات ده‌كه‌ین له عه‌قڵی تاكی كورددا, هه‌رچه‌نده به‌شێكیشی له ژێر كاریگه‌ری ئیسلامی سیاسیدان، كه‌م تا زۆر هاوسۆزن له ناوه‌ڕۆكدا له گه‌ڵ داعش، كه‌مایه‌تییه‌كی زۆر بچوكی چه‌ند هه‌زار كه‌سی نه‌بێت، به ئاشكرا ئه‌وی دی هه‌موو ره‌تی تاوانه‌كه‌یان كرده‌وه، ئیتر ئێزیدییه‌كان مرۆڤی پێش یه‌ك شه‌مه‌ی ره‌ش نین، ئیتر هه‌موو سێی ئابێك ، هه‌موو به بێده‌نگ چركه‌یه‌ك راده‌وه‌ستن و رێز له قوربانیان ده‌گرن ، ئیتر هه‌موو 3-8ی ساڵێك نه‌فره‌ت له هه‌موو فه‌رمانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به رێزگرتن له قوربانیان ره‌تی مێژووه ره‌شه‌كانی هاوشێوه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر له بری داگیركردنی خاك و چه‌پڵه‌لێدان بۆ كه‌له‌سه‌ره به‌داره‌وه‌كراوه‌كان مۆم بۆ قوربانیانی 74 فه‌رمانی نه‌گریس داده‌گیرسێنرێت، ئیتر غه‌زای پیرۆز ده‌بێته وه‌حشیگه‌ری، هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نا بگره بڕۆین به‌ره‌و دادگاییكردنی مێژوویانه‌ی ئه‌وانه‌ی له 12 سه‌ده‌ی رابردوودا به‌شدار بوونه له تاوانه هاوچه‌شنه‌كانی یه‌ك شه‌مه ره‌شه‌كه،3-8 ساڵه‌كانی دواتر،ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه گه‌یشته پۆپه‌ی خۆی ،بووه به‌شێك له یاداوه‌ری گه‌لێك، بووه دابڕان له گه‌ڵ مێژووی 1200 ساڵه‌ی رابردوو و هه‌ر 73 فه‌رمانه‌كه‌ی پێشوو تر.
له‌فتوكانی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ( 780-855 م ) ه‌وه، تا فتواكانی له‌یسی سه‌مه‌رقه‌ندی و مه‌سعودی و ئه‌بو سعودی عه‌مادی به‌م هه‌موو پله‌و پایه ئاینییه‌وه ("خۆی‌ب المفسرین" شیخ الإسلام, مفتی القسگنگینیه,) كه ئێزیدییه‌كانی به له كافر كافرتر له‌وانی دی ناوزه‌د كرد، فتوای كوشتنی پیاوان و به كه‌نیزه‌ك كردنی ژنانیانی ده‌رده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به فتواو فه‌رمان به‌شداری جینۆسایدی ئێزیدیه‌كانیان له‌مێژوودا كرد، جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی تاوانه‌كانی داعش خرانه‌وه ناو قه‌فه‌سی دادگای مێژوو، ئیتر لێره‌وه عه‌مادی شێخ الئیسلامی ئومه‌یه‌ك نیه لای ئێمه, به‌ڵكه فتوا ده‌ری تاوانێكی مێژوویی به‌رده‌وامه بۆ زیاتر له دوو سه‌ده و تاوانباری جینۆسایده، سه‌دان فه‌رمان له به‌ر رۆشنایی فتواكه‌یدا ده‌رده چێت و پێكهاته‌یه‌ك هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌درێت، ئه‌وه‌ی ئێستا داعش ده‌یكات ،عه‌مادی درێژ ماوه‌ترین موفتی ئاستانه چوارسه‌ده‌ونیو له‌مه‌وپێش ده‌ریكرد به‌رامبه‌ر به ئێزیدییه‌كان به تاوانكاری زیاتره‌وه .
قڕ كردنی ئێزیدییه‌كان له ساڵی 224ی كۆچییه‌وه، له سه‌رده‌می خه‌لیفه موعته‌سه‌می عه‌باسییه‌وه ده‌ستی پێكرد، وه‌لێ فتوای ئه‌بو سعودی عه‌مادی له ساڵی 1560 ره‌وایه‌تی ئاینی و پیرۆزی پێ به‌خشی و ره‌وایه‌تی دا به قڕكردنه‌كه له پۆششی ئایندا، ئه‌م فتوایه بووه هه‌وێنی ده‌یان فه‌رمانی مه‌رگ هه‌موو ره‌شتر و دڵه‌ڕه‌قتر له 3-8-2014، چڕترینیان فه‌رمانه‌كانی قڕكردنه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده بوو، سه‌ده‌یه‌كی پڕ نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بوو بۆ ئێزیدییه‌كان، ئه‌م فه‌رمانانه ته‌نها خه‌لیفه و پاشا عه‌ره‌ب و توركه‌كان پێی هه‌ڵنه‌ستان،له ساڵانی 1832 و 1834 پاشای كۆره‌ی ره‌واندز و فه‌رمانی به‌درخان به‌گ له ساڵی 1844 له ناو فه‌رمانه زۆر‌و زه‌به‌نه‌كاندان, بۆیه له به‌ر رۆشنایی و ئاوێنه‌ی تاوانه‌كانی داعشدا، ده‌بێت به پێگه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌دا بچینه‌وه‌و له دادگای مێژوودا دادگایی بكرێنه‌وه, راسته هه‌ر مرۆڤێك له مێژوودا مرۆڤه‌كان به شێوازێك ده‌یخوێننه‌وه، وه‌لێ تاوان به تاوانی ده‌مێنێته‌وه‌و تاوانكار له سزا نابێت رزگاری بێت و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بێت پێببه‌خشرێته‌وه كه تاوانكاری ئه‌نجامده‌ری جینۆسایده و هه‌موو هێماكانی گه‌وره نیشاندانی ئه‌و تاوانكاره له مێژوو و یاداوه‌ری گه‌لدا پێویسته بسڕدرێته‌وه، بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێمه‌وه تا دادگاییكردنی تاوانكاری جینۆسایدی 74 فه‌رمانی ئێزیدی هه‌موو ئێزیدین وه‌لێ نا بۆ سسته‌می كۆنه‌په‌رستانه‌ی چینایه‌تی ئێزیدی ، به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵگای یه‌كسان و ئازاد‌و كراوه .
PUKmedia عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24