سلێمانی.. سه‌نته‌ری سپه‌یس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردونی ده‌كرێته‌وه
تەکنەلۆجیا 11:42 AM - 2018-08-04.
ئه‌مڕۆ 4-8-2018 له‌شاری سلێمانی سیپۆزیۆمی زانستی به‌ره‌و بونیادنانی سه‌نته‌ری سپه‌یس به‌ڕێوه‌چوو كه ئامانج لێی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكه بۆ توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونی دیارده گه‌ردونیه‌كان.
به ئاماده‌بوونی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و عیراق، له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له شاری سلێانی سیمپۆزیۆمی زانستی بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری سپه‌یس به‌ڕێوه‌چوو، سیمپۆزیۆمه‌كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی به‌غدا سازیكردوه.
ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، د. ئالان فه‌ریدون عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌مه سه‌نته‌رێكه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دیارده گه‌ردونیه‌كان ده‌كرێته‌وه، له چیای ئه‌زمه‌ڕ شوێنی بۆ دیاریكراوه.
وتیشی: سیمپۆزیۆمه‌كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی به‌غدا سازیكردوه، له داهاتوودا سه‌نته‌ره‌كه ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره د.بان عه‌بدولرزاق عه‌باس سه‌رۆكی به‌شی زانستی گه‌ردونی كۆلیژی زانستی زانكۆی به‌غدا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: سه‌نته‌ری گه‌ردونی سه‌ره‌تا بریتییه له روانگه یان په‌یمانگایه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ی خوێندكارانی خوێندنی باڵا، ئه‌م سه‌نته‌ره له‌كۆمه‌ڵێك تیلسكۆبات و ئامێری تر پێكدێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له گه‌ردوون به گشتی، وه‌ك ئاسمان و هه‌ساره و مانگ و خۆر و خولگه‌كانیان و ئه‌ستێره‌كان.
وتیشی: كاری ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه: یه‌كه‌میان له ڕێگه‌ی بیینه‌وه ده‌بێت، كه كه به ته‌لسكۆب توێژینه‌وه له سه‌ر تیشكه‌كان ده‌كرێت، دووه‌میشیان له ڕێگه‌ی شه‌پۆله‌وه ده‌بێت، كه له ڕێگه‌ی ته‌لسكۆبانی هه‌وایی ڕادیۆیه‌وه شه‌پۆله ڕادیۆییه‌كلنی گه‌ردوون دیاری ده‌كرێن، له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا د. بان وتی: ئه‌م سه‌نته‌ره یه‌كه‌م سه‌نته‌ر ده‌بێت له سه‌ر ئاستی عیراق، كاتی خۆی له به‌غدا هه‌بوو، به‌ڵام ئامێره‌كانی تێكچوون و هه‌ندێكیشی بران، بۆیه كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه پێویستمان به ناوچه‌یه‌كی به‌رزی بێده‌نگ هه‌یه، بۆیه چیای ئه‌زمه‌ر له‌شاری سلێمانی دیاریكراوه، چونكه شوێنێكی بێده‌نگه، گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌ك دابنرێت ژاوه‌ژاوی هه‌بێت ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ت پێده‌دات.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22