riklam

سێ كتێب له‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال و مێژووی ئێزیدیه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

جینۆساید‌‌ 07:11 PM - 2018-08-03
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-8-2018، له‌ شاری سلێمانی سێ كتێب له‌سه‌ر مێژووی شه‌نگال و قوربانیه‌كانی ئێزیدی و ژنانی ئێزیدی و كاره‌ساتی شه‌نگال بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان تایبه‌تن به‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی دژ به‌ ئێزیدیه‌كان ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگالدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش  شاره‌كه‌ی داگیركردو كۆمه‌ڵكوژیه‌كی دڕندانه‌ی دژ به‌ دانیشتوانی ئه‌نجامدا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ  د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سێ كتێبی له‌ ژێر ناونیشانی ( ژنانی ئێزیدی وه‌ك كه‌نیزه‌ك، ڕه‌وشی ژنانی ئێزیدی له‌ فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌ ئیسلامیه‌كان،شه‌نگال له‌به‌رده‌م فه‌توا ئاینییه‌كان وشاڵاوه‌كانی داگیركاریدا، كۆمه‌ڵكوژی  ئێزیدییه‌كان  له‌ مێژوودا هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی) بڵاو كرده‌وه‌.

د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان سه‌باره‌ت به‌هه‌رسێ كتێبه‌كه‌ی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: له‌ ساڵیادی تاوانكاری شه‌نگالدا ئه‌مڕۆ بۆ به‌رزڕاگرتن و له‌یادنه‌چوونی ئه‌م كاره‌ساته‌  شه‌ش كتێبمان به‌ چاپ گه‌یاندووه‌، له‌ ڕاستیدا سێ كتێبه‌ ، به‌ڵام به‌ وه‌رگێڕانه‌وه‌ بوون به‌ شه‌ش كتێب،كتێبی یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ به‌ ژنانی ئێزیدی به‌ زمانی كوردی - ئینگلیزی چاپ كراوه‌، باس له‌ ژنانی ئێزیدی ده‌كات له‌مێژوودا وئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه‌. كتێبی دووه‌میان سه‌باره‌ت به‌ شاری شه‌نگاله‌،ئه‌و شاره‌ به‌ درێژایی مێژوو زۆرترین قوربانی داوه‌،هه‌وره‌ها باس له‌و له‌شكركێشیانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو كراوه‌ته‌ سه‌ر شه‌نگال، ئه‌م كتێبه‌ به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ چاپ گه‌یه‌ندراوه‌.

دواین كتێبیش تایبه‌ته‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان به‌ گشتی، له‌گه‌ڵ باس كردنی هۆكار و ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان  كه‌ زۆرترین قوربانیان داوه‌  باس كراوه‌، ئه‌م كتێبه‌ش به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ كراوه‌.

PUKmedia گۆران قادر - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket