یونامی پشتگیری به‌شداریكردنی زیاتری ژنان ده‌كات له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا
ژنان 10:27 AM - 2018-08-03.
رۆژی 2-8-2018، چاڵاكوانان له هه‌وڵی كاراكردنی رۆڵی ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسیی له عیراقدا دیدو بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ر جێكردنه‌وه‌ی لایه‌نی یه‌كسانی جێنده‌ری له به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی نوێی عیراق پێشكه‌شكرد و داوای پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی مانادار و كارا له پرۆسه سیاسییه‌كاندا.
گرووپێك كه پێكهاتبوون له 13 چاڵاكوان كه 12 ژن و پیاوێك سه‌ر به تۆڕی ئافره‌تانی عیراقی و تۆڕی عیراقی 1325 و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیستان و هاوپه‌یمانانی 1325 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شكرد و به‌رێزیشیان ده‌ستخۆشی له هه‌وڵی چاڵاكوانان كرد و په‌یمانی زیاتركردنی پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان.
به‌شداربووان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به بێ ئیراده‌یی و نادیده‌یی سیاسیی بۆ به‌شداریپێكردنی ئافره‌تان له ناوه‌ندی بڕیار و دا‌واشیان كرد بواری فراوانتر بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌كانی سیاسیی و ئاشته‌واییدا بڕه‌خسێنرێت كه تاكو ئێستا به‌رجه‌سته نه‌كراوه ئه‌گه‌رچی چاندان جار په‌یمان دراوه و چه‌ندان ستراتیژ و پلان و چوارچێوه‌ی نیشتیمانی حكومه‌تیش به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داڕێژراون.
به‌شداربووان نه‌خشه‌ڕێگای چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانیی جێنده‌ری بۆ حكومه‌تی نوێ و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركردایه‌تی پارته سیاسییه‌كان خسته‌ڕوو. پێشنیازه‌كان تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر پێویستیی به‌شداریپێكردنی ئافره‌تان له لیژنه‌كانی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت و ڕێژه‌ی له 30% ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان و داموده‌زگاكانی یاسادانان و جێبه‌جێكاریی حكومه‌ت. به‌شداربووان به هه‌مان شێوه داوای دانانی میكانیزمێكی نیشتیمانیی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن بڕیاریان كرد كه توانای هه‌ماهه‌نگی و جێبه‌جێكردنی چوارچێوه نیشتیمانییه‌كانی هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ی كاری ئافره‌تان و ئاشتی و ئاسایش به جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نیشتیمانی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره 1325 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه.
به‌شداربووان داوای پاڵپشتی كارا و كاریگه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد بۆ پێشنیاز و داواكارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها دا‌واشیان كرد له ڕێگه‌ی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی لیسته سیاسییه‌كان پاڵپشتی له داواكارییه‌كانیان بكرێت.
به‌ڕێز كوبیشی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له هه‌وڵی ئافره‌تان كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكی باش ئه‌نجامدرا كه له ماوه‌ی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدایه. به‌ڕێزیان جه‌ختیكرده‌وه كه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) داوا له سه‌ركرده و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات گرنگیی به بواری یه‌كسانیی جێنده‌ری له به‌رنامه‌كانی حكومه‌تدا بده‌ن و بودجه‌ی شیاویش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بكه‌ن. به‌ڕێز كوبیش دووپاتی پابه‌ندبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانیی جێنده‌ری و به‌تواناكردنی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها وتیشی كه یونامی ئاماده‌یه، به پێی ماندێتی نوێكراوه‌ی، به‌رده‌وامبێت له بره‌ودان به كاره‌كانی له‌م بواره‌دا.
به‌شداربووان به‌هه‌مان شێوه چه‌ند نیگه‌رانییه‌كی گشتییان باسكرد، له‌وانه پاشه‌كشه‌كردنی به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی مافی ئافره‌تان و سستی له هه‌نگاوه‌كانی باشتركردنی مافی ئافره‌تان و نه‌بوونی هه‌لی دارایی بۆ ئافره‌تان و هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی گه‌نجان به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی مێینه وه‌ك سه‌ركرده‌ی داهاتوو له هه‌موو بواره‌كاندا.
به‌شداربووان باسی ئه‌وه‌یانكرد كه داعش گرفتی زیاتری بۆ ئافره‌تان دروستكرد سه‌رباری ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه هه‌یانبوو به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی بێ ده‌رامه‌ت و سه‌رۆك خێزان هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ش تا ئێستا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئابڕووچوون و ناوزه‌دكردنیان وه‌ك لایه‌نگری گرووپه تیرۆرستییه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوكاریی بۆ خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له دژی داعش جه‌نگان. هه‌روه‌ها به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی دانانی میكانیزمی دادپه‌روه‌ری ڕاگوزاری بۆ دڵنیابوون له ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕزگاربووان له كاره‌ساته‌كانی داعشدا.
له هه‌مان چوارچێوه‌شدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر چاوی كه‌وت به شاندێكی تیمی نیشتیمانی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نیشتیمانی سه‌باره‌ت به بڕیاری ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. شانده‌كه داواكاری هاوچه‌شنیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها باسیان له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی كاری نیشتیمانی عیراقی كرد و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پلانه‌كه‌شیان خسته‌ڕوو، له‌وانه نه‌بوونی بوجه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ پاڵپشتیكردنی چاڵاكییه‌كانی پلانی كاری نیشتیمانی.
كوبیش ده‌ستخۆشی له كاری تیمی نیشتیمانی كرد و دووپاتیشی كرده‌وه كه یونامی به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان بۆ جێكردنه‌وه‌ی لایه‌نی جێنده‌ری له به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت و دابینكردنی كۆتای له‌سه‌دا ٣٠یش بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان له كابینه‌ی حكومه‌ت و پێگه سه‌ركردایه‌تییه‌كاندا.
PUKmedia راگه‌یه‌نراوی یونامی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28