riklam

له‌ مه‌ترسیدارترین ژنه‌ چه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان

ژنان‌ 08:20 PM - 2018-08-02
.

.

دوای هه‌بوونی ده‌ست له‌كوشتنی 70 كه‌س و رفانددنی 200 كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی به‌ 29 ساڵ زیندانی سزادرا، سیما په‌ریهه‌ر وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری هیندستان ده‌بێته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان.

 

سیما په‌ریهه‌ر، زۆرینه‌ی هیندیه‌كان به‌باشی ده‌یناسن، به‌شێك وه‌ك دزو چه‌ته‌و تاڵان چی و به‌شێكی تریش وه‌ك سیاسیه‌ك ده‌نگیان پێداوه‌و بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵیان بژاردوه‌.

 

دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 13 ساڵان بووه‌، له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌ته‌وه‌ ده‌ڕفێندرێت و به‌زۆر ده‌كرێته‌ هاوسه‌ری سه‌رۆكی گروپه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژرێت، خۆی رابه‌رایه‌تی ده‌گرێته‌ ده‌ست.

 

سیما، ده‌ستی له‌كوشتنی 70 كه‌س و رفاندنی 200 كه‌سی ترو، تاڵانكردنی 30 ماڵ  هه‌بووه‌، له‌ساڵی 2000 دوای 18 ساڵ له‌چه‌ته‌یی ده‌ستگیركرا، له‌لایه‌ن دادگاوه‌  به‌ 29 ساڵ زیندانی سزادرا.

 

له‌ساڵی 2006به‌پشتیوانی یه‌كێك له‌كاندیداكانی په‌رله‌مانی هیندستان له‌زیندان ئازادكرا،نه‌ك ته‌نها هه‌رئه‌وه‌ به‌ڵكو توانی سه‌ركه‌وێت بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی.

 

سیما، یه‌كێكه‌ له‌و ده‌گمه‌نترین ژنانه‌ی كه‌ توانیویه‌تی سه‌رۆكایه‌تی پیاوی هیندستانی بكات،، چونكه‌ له‌نه‌ریتی ئه‌و میلله‌ته‌ زۆر رقیان له‌وه‌ی ژنێك سه‌رۆكایه‌تی گروپ یان هه‌ر شتێكی تر بكات.

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket