riklam

مەعیدەی خۆیەتی؟

بابەتی گۆڕاو 12:45 PM - 2018-08-02
.

.

مەعیدەی خۆیەتی؟

× بەخوا ئافرەتیش گوناحە بەگم. تا ئێوارە لێوی ئەستوور بكاو قژی دابێنێ‌ و نازانم چی، پیاو هەر تەماشای شوێنێكی تری ئەكات.
ـ ئەوە حكومەتیش وایە فەقیرە. رۆژ تا ئێوارە خەریكی پرۆژە و قردێلەبڕینە كەچی خەڵكەكە هەر بیری لای كارەباكەیە.
× جا توخوا ناهەقیەتی بەگم؟. خەڵك لە وڵاتان ئەزانێ‌ كەی مانگ ئەگیرێ‌ و كەی رەشەبا هەڵ ئەكات، ئێمەی نەگبەت نازانین كارەباكەمان دوو دەقەی تر چی لێ‌ دێت.
ـ ناشكور مەبە رۆڵە. بەس نییە پارەكەمان نەختێ‌ قیمەتی هەیە. لە ئێراندا بوویتایە چیت ئەكرد؟
× بەخوا ئەوەش سەیرە ئوستاز!. بەسەری خۆم دۆلار خۆیشی باوەڕ ناكات ئەوەندە گران بووە.
ـ ئەرێ‌ وەڵـڵا بە خەوی شەوانیش نەیدیوە گەڵایەك بگاتە سەرو ملیۆنێ‌ تمەن.
× خوا رەحمیان پێ‌ بكات ئیشەڵـڵا. تۆ واز لەوە بێنە، سەیرێكی ئەم رەسمەم بۆ بكە و رەئی خۆتم پێ‌ بڵێ‌.
ـ ئادەی… ماشەڵـڵا ماشەڵـڵا!! بەڕاستی جوان و بە شەخسییەتە. كێیە ئەوە؟.
× ئافرەتێكی ئاشنامانە بە تەماین بیهێنین بۆ ئەحەی كوڕم.
ـ موبارەكە ئیشەڵـڵا.. بەڕاستی رەشیقە!.
× سەلامەت بی قوربان.
ـ باشە هەر خۆی وا زەعیفە؟
× مەخسەدت چییە تێناگەم؟
ـ مەخسەدم ئەوەیە مەعیدەی خۆیەتی یان عەمەلیاتی كردووە؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket