riklam

واتساب پارە لە كۆمپانیاكان وەردەگرێت

تەکنەلۆجیا 09:46 AM - 2018-08-02
.

.

كۆمپانیای واتساب  ئاشكرای كرد بە نیازە لەمەودوا ڕسومات بەسەر كۆمپایناكاندا بسەپێنێت و بە شێوەیەك بۆ هەر نامەیەك پێویستە بڕە پارەیەك بدەن.

هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای فەیسبووك كە خاوەندارێتی ( واتساب) دەكات، ئاشكرای كرد كە داهاتی كۆمپانیاكە گەشەی زۆر خاوبۆتەوە، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  كە كۆمپانیاكە ناتوانێت بەكارهێنەری تر ڕابكێشێت.

لە سەرانسەری جیهاندا نزیكەی 1.5 ملیار كەس واتساب بەكاردەهێنن، ڕۆژانەش نزیكەی 60 ملیار نامە لە نێوان بەكارهێنەراندا ئاڵوگۆر دەكرێت.

بەكارهێنەران لەبری ئەوەی بە تەلەفوون  خزمەتگوزاری واتساب بە خۆڕایی بەكاردەهێنن، بەڵام ئێستا كۆمپانیاكە ئاشكرای كرد كە لەمەودوا پارە لە كۆمپانیاكان وەردەگرێت، بەشێوەیەك كاتێك پەیوەندی دەكەن (9) سەنت بۆ هەر نامەیەك لێیان دەسەنرێت.

نزیكەی 100  كۆمپانیا  ئەو تایبەتمەندیەی واتسابیان تاقی كردوەتەوە، لەوانە هێڵی ئاسمانی سانگافور و ئۆپەر.


PUKmedia و/گۆران قادر
سەرچاوە: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket