riklam

داهاتی مانگێكی نەوتی فرۆشراو زیاتر لە 7 ملیار دۆلارە

ئابوری 07:42 PM - 2018-08-01
.

.

حكومەتی عیراق تەنیا لەمانگێكدا زیاتر لە 109 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو زیاتر لە 7 ملیار دۆلاریش داهاتی بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی رابردوی لەگەڵ داهاتەكەی بڵاوكرادەوەو رایگەیاند: مانگی تەموزی رابردوو بڕی 109 ملیۆن و 847 هەزارو 268 بەرمیل نەوت لەڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە هەناردە كراوە.

دەشڵێت: داهاتی نەوتی هەنادەكراوی مانگی رابردوو 7 ملیارو 597 ملیۆن و 348 هەزار دۆلار بووە.

هەل لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاندوە: بڕی ئەو نەوتەی مانگی تەمووزی رابردوو لەكێلێگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هەناردەكراوە گەیشتۆتە 109 ملیۆن و 847 هەزارو 268 بەرمیل و داهاتەكەشی 7 ملیارو 597 ملیۆن و 348 هەزار دۆلار بووەن بەڵام ئامارەكە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك ناگرێتەوە.

رونیشیكردۆتەوە: مانگی رابردوو بڕی نەوتی هەناردەكراو گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 543 هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێك نەوتیش لەماوەی ئەو مانگەدا تێكڕا بە 69 دۆلارو 16 سەنت بە كۆمپانیا جیهانییە جیاوازەكان فرۆشراوە. 

 PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket