riklam

ئه‌ڵمانیا.. كه‌مپی نوێ یان سه‌ربازگه‌ی زۆره‌ملێ و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران؟!

تاراوگە‌‌ 03:32 PM - 2018-08-01
.

.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 1-8-2018 هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ده‌ستیكرد به‌ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی وه‌زیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران.

ئه‌گه‌رچی تائێستا ساغنه‌بوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمه‌ فیدراڵییه‌كانی تری ئه‌ڵمانیا به‌ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران ڕازی ده‌بن یان نا، و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی زۆرو نیگه‌رانی زۆری رێكخراوه‌كانی داكۆكی له‌ مافه‌كانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران و كه‌نیسه‌كان و حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ كه‌ پێیانوایه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران و كردنه‌وه‌ی كه‌مپی نوێ له‌ڕاستیدا سه‌ربازگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆچبه‌رانه‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی باڤاریای خوارووی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین كه‌مپی نوێی په‌نابه‌رانی كردووه‌و له‌و كه‌مپه‌دا كۆچبه‌رانی تازه‌ هاتوو ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن تا ئه‌وكاته‌ی كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئامانج له‌م كه‌مپه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی داواكاری مافی په‌نابه‌رانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م رێوشوێنه‌ش واده‌كات په‌له‌ له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كاندا بكرێت، ئه‌و رێژه‌ لاوازه‌ سنورداره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ساغبكرێته‌وه‌و باقیه‌كه‌شی له‌ زووترین كاتدا هه‌ر له‌و كه‌مپه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ بكرێنه‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی هاتوون.

ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ی كه‌ زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆ له‌ دانوساندنه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا سه‌پاندی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی ناردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سنوری ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا هاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی خسته‌ به‌رده‌م قۆناغێكی هه‌ستیار به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانێتی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه‌و مه‌ترسی چووه‌ سه‌ر به‌رده‌وامی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی و ئێستاشی پێوه‌بێت كرایه‌ كارتێكی فشاری گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیاو به‌مه‌ش قه‌یرانێكی سیاسی هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌و مه‌ترسی چوه‌ته‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی له‌ هه‌ردوو باڵی دیموكرات مه‌سیحی و مه‌سیحی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ مێركل رابه‌رایه‌تی ده‌كات.

PUKmedia  شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket