riklam

وردبینییه‌كی ديكه له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت

ئابوری 12:42 PM - 2018-08-01
.

.

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی دووه‌می له‌باره‌ی كاری وردبینی له‌سه‌ر نه‌وت و گازی ھه‌رێم له‌ شه‌ش مانگی دووه‌می 2017 بڵاوكرده‌وه‌ .

كۆمپانیای دیلۆیت رایگه‌یاندووه‌، بۆ ھه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت ھیچ به‌یانێكی نادروستیان به‌دینه‌كرد له‌ زانیارییه‌كانی ھه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت له‌ ماوه‌ی نێوان 1ی ته‌مموزی 2017 تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، "بۆ فرۆشتنی نه‌وت  ھیچ به‌یانێكی نادروستیان به‌دینه‌كرد له‌ زانیارییه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و كۆی بڕی پاره‌ی وه‌رگیراوی مانگانه‌ له‌ ماوه‌یه‌دا.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌  به‌ھۆی چه‌ند ھۆكارێكــه‌وه‌ ڕێـژه‌ی ئــه‌و نه‌وتــه‌ی حكومه‌تــی ھه‌رێــم ده‌یفرۆشــێت لــه‌ھــه‌ر ماوه‌یه‌كــدا جیــاوازه‌، دیارترین ھۆكاره‌كانیش ئاســتی ده‌رھێنانــی نــه‌وت و ڕێــژه‌ی عه‌مباركــردن و بوونی خواســت له‌ســه‌ر به‌كارھێنانــی نــه‌وت لــه‌ ناوخــۆدا، ھه‌روه‌ھــا ئاســتی به‌كارھێنانــی لــه‌ ســێكته‌ره‌كه‌دا و پاڵاوتــن و چاره‌ســه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌وتــی به‌فیڕۆچــوو، له‌گــه‌ڵ ئاڵوگــۆڕی بازرگانــی، و گرێبه‌ســته‌ واژۆكراوه‌كانــی فرۆشــتنی نــه‌وت.  

 
ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ نه‌وتی ھه‌رێم لــه‌ ڕێــی بۆرییــه‌ نه‌وتــه‌كان یــان لــه‌ ڕێــی تانكه‌ره‌كانــه‌وه‌ ھه‌نــارده‌ ده‌كرێت ، داھاتــی نه‌وتــی به‌ده‌ســتھاتووش به‌پێــی بودجــه‌ی ســاڵانه‌ی دیاریكــراو له‌لایــه‌ن حكومه‌تــی ھه‌رێمــه‌وه‌ خــه‌رج ده‌كرێــت.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket