riklam

به‌های تمه‌ن گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

ئابوری 07:12 PM - 2018-07-31
.

.

به‌راورد به‌ دراوه‌كانی دیكه‌ نرخی تمه‌نی ئێرانی رۆژانه‌ به‌رزو نزمی زۆرده‌كات و خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی ئاڵۆگۆڕی دراویش له‌ سلێمانی ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا واده‌كات كه‌ نرخی تمه‌ن جێگیر نه‌بێت.

ره‌وه‌ز میرزا خاوه‌نی نوسینگه‌ی میزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژانه‌ نرخی تمه‌ن به‌ به‌راورد به‌ دراوه‌كانی دیكه‌ به‌رزو نزم زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش وایكراوه‌ به‌رده‌وام چاوی پسپۆڕانی ئابووری و خاوه‌ن دوكانه‌كانی دراو له‌سه‌ر تمه‌ن بێت.

وتیشی: لێدوانه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێران وایكردوه‌ كه‌ نرخی تمه‌ن جێگیر نه‌بێت و رۆژانه‌ به‌رزو نزم بكات.

خاوه‌نی نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو راشیگه‌یاند: ئێواره‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 910 هه‌زار تمه‌ن بووه‌و به‌ به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو نرخی تمه‌ن به‌رزبوه‌وه‌، چونكه‌ له‌رۆژانی رابردوودا نرخی 100 دۆلار گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن و 50 دینار كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ تمه‌نی ئێرانی به‌و رێژه‌یه‌ داببه‌زێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket