ئیزه‌دیار: شانازییه لە درامای شه‌هره‌زاد رۆڵی شیرین دەبینم
ژنان 06:54 PM - 2018-07-30.
په‌رینازی ئیزه‌دیار بناسه
* په‌رینازی ئیزه‌دیار ساڵی ١٩٨٥ له شاری تاران چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی رازی نه‌بوون به‌وه‌ی له بواری نواندن و سینه‌مادا كاربكات، له‌بواری زانستیدا درێژه‌ی به خوێندندا. باوكی ده‌یویست په‌ریناز له‌بواری ماف و پارێزه‌ریدا بخوێنێت و زۆر به‌توندی دژی ئه‌وه بوو ببێته ئه‌كته‌ر، به‌ڵام دواجار توانی ره‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبێنێت و له‌بواری هونه‌ردا درێژه به خوێندن بدات.
* له‌بواری گرافیكیكیشدا بڕونامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناو له ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ به‌شداریكردن له فیلمی سینه‌مایی "شارێك و دوو پیاو" تێست كرا‌و وه‌رگیرا. پاشان له چه‌ند فیلمێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شداریكرد.
* ناوبانگی ئه‌م ئه‌كته‌ره زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نواندنی له درامای ته‌له‌فزیۆنی "پێنج كیلۆمه‌تر تا به‌هه‌شت" و توانی له‌مكاره‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌سبهێنێت، له‌م درامایه‌دا رۆڵی رۆحێكی سه‌رگه‌ردانی به‌رجه‌سته ده‌كرد. دوای ئه‌مكاره له فیلمی هاتنه ژوره‌وه‌ی پیاوان قه‌ده‌غه‌یه چه‌ند سكاسنسێك به‌رجه‌سته ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌مدواییانه‌دا له فیلمی سینه‌مایی "تاهه‌تایه و یه‌ك رۆژ" دا رۆڵی سه‌ره‌كی به‌رجه‌سته ده‌كات و له‌پاڵ په‌یمانی معادیدا ده‌رده‌كه‌وێت.
* دواكاری ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی شیرینی دیوان سالاره له درامای شه‌هره‌زادو توانیویه‌تی بینه‌رێكی زۆر له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌و ره‌زامه‌ندی ره‌خنه‌گرانی ئێرانی به‌ده‌ستبهێنێت.
* ده‌رباره‌ی كاره‌كته‌ری شیرین ده‌ڵێت: به باوه‌ڕی من شیرین له‌نێوان دوو دونیای جیاوازدا ئاوێزانه. شیرین دونیادیده نییه‌و دونیاكه‌ی گه‌لێ بچوكه، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌هره‌زاده‌وه كه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تییه. به هه‌ڵسوكه‌وتی ناو كۆمه‌ڵ نامۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كه چاوی هه‌ڵهێناوه خۆی له كۆشكی بوزورگ ئاغادا بینیوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی كۆمه‌ڵێك كاره‌كه‌رو خزمه‌تكار بووه‌و خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری خه‌ڵكانێكی سونه‌تی بوون.
* گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م كاره‌كته‌ره ئه‌وه‌یه زۆر گرنگی به قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌دات و ساده‌یه‌و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری كاره‌كه‌ره تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه.
* په‌ریناز ده‌رباره‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره گه‌وره‌كانی وه‌ك ته‌رانه‌ی عه‌لیدوستی و شه‌هابی حسه‌ینی و ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی وه‌ك حه‌سه‌نی فه‌تحی ده‌ڵێت: تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره له‌وه‌دایه زۆر به‌باشی ئه‌كته‌ره‌كانی تێده‌گه‌یه‌نێت چی لێیان ده‌وێت و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانه كه نازانن داوای چی له ئهكتهرهكانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كه داوای لێكردم به‌شداری شه‌هره‌زاد بكه‌م توشی سه‌رسوڕمان بووم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ئه‌كته‌ری كاره‌كانی پێشووی دووباره هه‌ڵنابژێرێته‌وه بۆ كاركردن. هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ عه‌لی نه‌سیریان كه سه‌رباری ته‌مه‌ن و ئه‌زمونی زۆری له بواره‌كه‌دا له روانگه‌ی ئه‌خلاقی و هه‌ڵبه‌ته سه‌برو دانبهخۆگرتنیدا نموونه‌یه، ئه‌زموونی كاركردنی له‌گه‌ڵ جه‌نابیان جێگه‌ی شانازیمه، له هه‌موو ئه‌و وێنهگرتنانهدا كه خۆی له قپهكهدا نه‌بوو یه‌ك به یه‌كی دیالۆگه‌كانی بۆ دووبارهدهكردمهوهو ئه‌مه وره‌ی پێده‌به‌خشیم. ته‌رانه‌ش كه‌سێكی ده‌گمه‌ن و خۆشه‌ویست و ئازیزه، شه‌هابیش به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ مسته‌فا كارمان كردبوو، زۆرجار ده‌چوومه شوێنی وێنه‌گرتن و ته‌ماشای كاركردنی ئه‌وانم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی لێیانه‌وه فێربم.
PUKmedia ئا/ پێشڕه‌و حسێن
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22