riklam

كێی جەنابت؟

بابەتی گۆڕاو 06:41 PM - 2018-07-29
.

.

كێی جەنابت؟

× هەقە دوو قسە بۆ هینیش بكەین.
ـ بۆ كێ‌؟
× بۆ دز.
ـ دز قسەی ئێمەی بۆچییە؟ خۆی تەلەفزیۆنی هەیەو جەریدەی هەیە.
*****
× لەمەولا كە بینیت هەڵسە لەبەری، دوو عومری تۆی هەیە.
ـ كێ‌؟
× كێشەی كارەبا.
*****
× ئەگەر موشكیلەكانتان بچوكن پێم بڵێ‌ با گەورەیان بكەم.
ـ كێی جەنابت؟
× حكومەت.
*****
× وازی لە هەموو عالەم هێناو منی هەڵبژارد.
ـ كێ‌ رۆڵە؟
× موشكیلەكانی حەیات.
*****
× ببوورە بەساقە. هیچ قەدرمان نەزانیت.
ـ كێت دواكردووە؟
× زستان یادی بەخێر.
*****
× ئیشت چییە؟
ـ خوێندكاری زانكۆ.
× ئەی دوایی ئەبی بە چی؟
ـ لە بێ‌ ئیشیدا نێرگەلەكێش.
*****
×قوربان گیان چی ئەم میلـلەتەتان بەدڵە؟
× كێ‌؟
ـ ئێوەومانان.
× راستت ئەوێ‌ خۆشباوەڕییەكەی.
*****
× ئەرێ‌ تۆ بڵێی ئەم وڵاتە نەخۆشیی شەكرەی نەبێ‌؟
ـ بۆچی وا ئەڵێی؟
× چونكە برینەكانی چاك نابنەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket