riklam

دۆلار هاڕه‌ به‌ تمه‌ن ده‌كات

ئابوری 06:10 PM - 2018-07-29
.

.

ئه‌مڕۆ به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی نوێی به‌رامبه‌ر دۆلار تۆماركرد، كه‌ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 111 هه‌زارو 500 ریاڵی ئێرانی له‌ بازاڕه‌ ناره‌سمییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌مڕۆ 29-7-2018، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی نوێی به‌رامبه‌ر دۆلار تۆماركرد، كه‌ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 111 هه‌زارو 500 ریاڵی ئێرانی له‌ بازاڕه‌ ناره‌سمییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه‌ دوێنێ یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 97 هه‌زارو 500 ریالی ئێرانی بوو.

به‌و پێیه‌ش له‌سه‌ره‌تای قورسكردنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران ریالی ئێرانی نیوه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری ئێران هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووی  ئه‌و وڵاته‌دا تمه‌ن به‌ رێژه‌یه‌ به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستبدات.

PUKmedia رۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket