riklam

نیسان دووه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌رهه‌مده‌هێنێت

تەکنەلۆجیا 06:32 PM - 2018-07-28
.

.

كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ جۆری  Nismoی به‌رهه‌مهێنا كه‌ به‌رگێكی وه‌رزشی جۆری نیسان (Leaf) ی كاره‌بایی به‌به‌ردا كراوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگه‌یه‌.

كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی (Leaf Nismo)وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی لۆگۆی Nismo له‌سه‌ر عه‌ته‌ره‌كه‌ی جێگیر كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌شی تۆڕه‌كه‌ی (شه‌به‌كه‌) كه‌ فراوانتر كراو و قه‌باره‌ی گه‌وره‌تره‌ به‌ به‌راورد به‌ پێوه‌ری ئاسایی نه‌وه‌ی پێشووتر، هه‌روه‌ها له‌ به‌شی خواره‌وه‌یدا هێلێكی سور به‌ درێژایی ده‌عامیه‌كه‌ دانراوه‌و قه‌باره‌ی تایه‌كانیشی 18 ئینجه‌.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ سه‌رجه‌م ڕه‌نگه‌كانی به‌رده‌سته‌، وه‌ك ره‌نگی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ زیوی و ڕوشی بریقه‌دارو خۆڵه‌مێشو ڕه‌شی بریقه‌دار.

له‌ به‌شی ناوه‌وه‌یدا ڕوخساری وه‌رزشی ئۆتۆمبێلێكی وه‌رزشی ده‌بینین، سوكانه‌كه‌ی به‌ پێستی ( ئیلكانترا) داپۆشراوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێكی كوشنه‌كانی به‌هه‌مان پێست دروستكراوه‌، شوێنێ شۆفێر فراوانه‌و ده‌توانێت كۆنترۆڵی زیاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكات.

PUKmedia گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: الامارات الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket