riklam

نرخی دۆلار له‌ ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئابوری 01:11 PM - 2018-07-28
.

.

به‌بڕیارێكی بانكی ناوه‌ندی ئێران نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی بڕی دوو سه‌د تمه‌ن گرانتر ده‌بێت.

بانكی ناوه‌ندی ئێران نرخی هه‌ر دۆلاری له‌ چوارهه‌زار و دووسه‌د تمه‌ن كرد به‌ چوار هه‌زار و چوارسه‌د تمه‌ن.

له‌ ئێران دوو جۆر نرخی دۆلار هه‌یه‌، دۆلارێك كه‌ حكومه‌ت خۆی ده‌یدات و نرخی حكومه‌تی پێده‌ڵێن كه‌ له‌ئێستادا نرخی هه‌ر دۆلارێك 4400 تمه‌نه‌.

نرخێكی تری دۆلار نرخی بازاری ئازاده‌ كه‌ له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار تمه‌نه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket