ژنه ئه‌ڵمانییه‌كی داعش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێت
ژنان 09:41 AM - 2018-07-27.
ژنه ئه‌ڵمانییه‌كی داعش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا رۆژی 26-7-2018 ده‌ستگیركرا
ده‌ڵێن له قسه‌كانیدا وتویه‌تی: بۆ خزمه‌تی خوا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا كاریكردووه‌و له كۆتایی نیسانی ئه‌مساڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو دواتر ده‌ستگیركراوه.
به‌م سه‌ره‌تایه كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ARD له به‌رنامه‌ی هه‌واڵی "تاگس شا‌و"دا ئاشكرایكرد "سابینا ئولریكی" ژنه ته‌مه‌ن 31 ساڵی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن داواكاری گشتی "كالسره"ـه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه.
ئه‌م تۆمه‌تباره له كانونی یه‌كه‌می 2013ـه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بووه به ئیسلام چوه‌ته سوریا‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌جێ له‌ناو ڕیزه‌كانی داعشدا ده‌ستبه‌كار بووه‌و ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی داعشدا پێكهێناوه‌و دوو منداڵی لێیبووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی فیدراڵی، خۆی و منداڵه‌كانی مانگانه بڕی 100 دۆلار هاوكارییان له داعش وه‌رگرتووه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا كه له ڕیزه‌كانی داعشدا بووه به شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده چالاك كاریكردووه ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی پیشانداوه به پشتوێنی بۆمبرێژكراوه‌وه هێرش بكاته‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان.
هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یاندنی داواكاری گشتیدا هاتووه، ئه‌و تۆمه‌تباره وه‌ك ڕاگه‌یاندكارێكی چالاك و نووسه‌رێكی كارامه كاریكردووه‌و وێنه‌ی پروپاگه‌نده‌ی چه‌ك و تۆقاندنی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاشكراشی كردووه كه هاوكاری زۆری داعشی كردووه له‌وباره‌یه‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئه‌م ژنه داعشه ئه‌ڵمانیه دوای ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له كانونی یه‌كه‌می 2016 دا ده‌كوژرێت، وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ڕه‌نگه هاوسه‌رگیری تری كردبێته‌وه! ئه‌م تۆمه‌تباره‌ش له ئه‌یلولی 2017دا له‌لایه‌ن ئاسایسی كوردستانه‌وه به چه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی تری داعشدا له‌كاتی ڕزگاركردنی موسڵدا ده‌ستگیر ده‌كرێت و له 26 ی نیسانی 2018 دا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیاو ئێستا له زیندان ڕاگیراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ورده‌كاری گرتنه‌كه‌ی باسنه‌كراوه‌و باسی ئه‌وه‌ش نه‌كراوه چۆن ئازادكراوه‌و چۆن گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا، هه‌مانكات شپیگل ئۆنلاین و دۆیچه ڤیللـه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه داوه ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی هه‌موو تواناكانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی 200 كه‌س له‌و ژنانه‌ی به‌ره‌و سوریا‌و عێراق رۆشتوون به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه، چونكه یاسای ئه‌ڵمانی پێیوایه په‌یوه‌ندیكردن و ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆرستیدا تاوانه‌و ئه‌و ژنانه‌ش له‌ده‌ستی یاسا ڕزگاریان نابێت و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیاش به‌گشتی له‌مباره‌یه‌وه ڕێنماییان ده‌ركردووه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25