riklam

كام باڵ؟

بابەتی گۆڕاو 02:42 PM - 2018-07-26
.

.

كام باڵ؟

نەخۆش و دەردەدارم، ئارامم نییە ساتێ‌
كەس نییە لەسەر كوردی دوزخورماتوو هەڵباتێ‌.
×××××
عەنتیكە و زێدە لاوە، چۆنی لێ‌ بكەم سڵاوە
ئاوی تەنكییەكەی سەربان بەبێ‌ ئاگر كوڵاوە.
×××××
هاتووە لەلای ئەو دێیە، كوڵمی زەردە بەهێیە
تۆش رێكخراوێ‌ دانێ‌، خاڵە گیان كێ‌ بەكێیە.
×××××
دارەكەی سەركەل سەرسووتەمەرۆ
تمەن رسوا بوو كردیان بە پەڕۆ
×××××
دایە تۆ مەگری گریانت بەسە
عەشایەر خۆشە نەك موئەسەسە.
×××××
یاخۆ تۆ نەمریت ببی بە داخم
توركیا حەشر ئەكات بە ڕەز و باخم.
×××××
هەڵمەگرە بڕنەو، لوولەكەی تەنگە
ئەم وەزعەی عێراق هەر بە تڕ بەنگە.
×××××
كراسەكەی بەرت نەخشەكەی مۆرە
نووسین كە زۆر بوو سەدی سەد بۆرە.
×××××
دڵداری خۆشە لە هەردوو سەر بێ‌
مەسئول ئەوەیە خەڵكی بۆ كەر بێ‌.
×××××
چاو و برۆ رەش، داری دەم یاڵی
بەشەر نازانێ‌ سە بە كام باڵی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket