riklam

پێده‌چێت چیتر سامسۆنگ مۆبایلی نۆت به‌رهه‌م نه‌هێنێت

تەکنەلۆجیا 10:18 AM - 2018-07-26
.

.

له‌ پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور پێده‌چێت  چیتر مۆبایلی جۆری نۆت به‌رهه‌منه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌رانی دڵخۆش ناكات.

ماڵپه‌ڕی ( فۆریس) ئاشكرایكرد كه‌ پێده‌چێت له‌مه‌ودوا كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی جۆری ( نۆت) به‌رهه‌م نه‌هێنێت گه‌ر فرۆشی زۆر نه‌بێت.
به‌ وته‌ی (رۆناڵد كۆند) پسپۆڕی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی مۆبایلی ( گالاكسی نۆت9) ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م فرۆشتنی مۆبایله‌كه‌ دروست ده‌كات.

كۆند ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌نگۆكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌  سامسۆنگ مۆبایلی قه‌باره‌ 128 گێگابایت به‌ 1230 دۆلار له‌ ئه‌وروپا ده‌فرۆشێت، هه‌روه‌ها مۆبایلی قه‌باره‌ 512 گێگابایت به‌ 1460 دۆلار ده‌فرۆشێت.

ساڵی ڕابردوو سامسۆنگ مۆبایلی ( گالاكسی نۆت8) ی به‌رهه‌مهێنا كه‌ به‌ كه‌متر له ‌900 دۆلار فرۆشتی، بۆ ئه‌مساڵیش به‌نیازه‌ كه‌ مۆبایله‌كانی به‌ نرخێكی به‌رز بفرۆشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زانراوه‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی (گالاكسی ئێس 9) و ( گالاكسی ئێس9 پڵه‌س) فرۆشیان زۆر نابێت.

مۆبایلی (گالاكسی نۆت9) كه‌ قه‌باره‌ی یادگاكه‌ی ده‌گاته‌ 512 گێگابایت ته‌نها به‌ ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و شین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ به‌كارهێنه‌ران بژارده‌ی هه‌مه‌جۆریان له‌ به‌رده‌سته‌ نه‌بێت.

له‌ ئه‌گه‌ری كه‌م فرۆشتنی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ سامسۆنگ چیتر مۆبایلی جۆری ( نۆت) به‌رهه‌م ناهێنێت.


PUKmedia   و/ گۆران قادر


سه‌رچاوه‌/  sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket