riklam

بڕی هاورده‌كردنی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری دیاریده‌كرێت

ئابوری 12:51 PM - 2018-07-25
.

.

له‌ مانگی 8 دا هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری و به‌رووبوومی ئاژه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆ هاوسه‌نگ ده‌كرێت ، و له‌وه‌رزی گه‌رماشدا خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ماسی زۆرتر ده‌بێت.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌  25.7.2018  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌رووبومی په‌له‌وه‌ری و ئاژه‌ڵی پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌و به‌رووبومانه‌ی پرۆتین له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌و  ڕۆژانه‌ خواستی هاوڵاتیانی له‌سه‌ره‌، ئه‌ویش به‌ ره‌چاوكردن و هاوسه‌نگی كردنی له‌گه‌ڵ به‌رووبوومی ناوخۆ.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا به‌ پێی رێنماییه‌ ڤێترنه‌رییه‌كان و  پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ مانگی ئاب رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌رووبوومی ئاژه‌ڵی بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی به‌ بڕی 5000 سه‌ر ئاژه‌ڵ  و 500 تۆن گۆشتی سور، به‌رووبومی په‌له‌وه‌ریش دیاریكرا به‌ بڕی 500 تۆن مریشك، 510 تۆن هێلكه‌،  و به‌هۆی خواستی زۆری هاوڵاتیانیش رێگه‌ ده‌درێت  بڕی 2400 تۆن ماسی بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مانگه‌كانی 8 و 9 و 10 هاورده‌ بكرێت.

به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆ و به‌ پێی گۆرانكاری وه‌رزه‌كان، و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان و پركردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی بازار، مانگانه‌ لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری و به‌رووبومی ئاژه‌ڵی به‌ سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ و داتاو زانیارییه‌كان بریار له‌سه‌ر دیاریكردنی بری به‌رهه‌می هاورده‌ ده‌درێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket