riklam

كاركردن به‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگیرا

ئابوری 09:52 AM - 2018-07-25
.

.

دادگای باڵای فیدراڵی له‌ سه‌ر داوای فیدراڵی ژماره‌ 140 بڕیاریدا به‌ راگرتنی كاركردن به‌ (یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی ژماره‌ 13 ساڵی 2018) سه‌ره‌ڕای ئیمزاكردنی له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایع وه‌ك یاسایه‌كی به‌ركار.

به‌پێی مادده‌ی 13 ی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ كارپێكردنی راگیرا، مه‌رجی ته‌مه‌ن و ساڵانی خزمه‌تی لابراوه‌ بۆ خانه‌نشین بوونی ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌مه‌نیشی نه‌گه‌یشتبێته‌ 50 ساڵان و خزمه‌تی وه‌زیفیشی له‌ 15 ساڵ كه‌متر بوو ئه‌وا هه‌ر رێژه‌یه‌ك له‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی وه‌ربگرێت ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره‌ 9 ساڵی 2014 كه‌ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی خانه‌نشین بوونی هاوتا كردوه‌ بۆ پله‌ی باڵا و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی ئاسایی.

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا كه‌ كاركردن به‌و یاسایه‌ ڕابگیرێت و بڕیاریدا كه‌له‌ ئێستادا هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی نیه‌ تا وه‌ك ھه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ته‌مه‌نی نه‌گاته‌ 50 ساڵ و ساڵانی خزمه‌تیشی له‌ 15 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

پێشتریش دادگای فیدراڵی به‌ بڕیاری ژماره‌ 26 له‌ 24-6-2014 مادده‌ی 37 ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره‌ 9 ساڵی 2014 ی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ به‌ھۆی ناده‌ستووریی بوونی كه‌ به‌ھه‌مان شێوه‌ مافی خانه‌نشینی دابوو به‌پله‌ تایبه‌ت و پله‌ باڵاكان و ئه‌ندام په‌رله‌مان بێ ره‌چاوی ته‌مه‌ن وساڵانی خزمه‌ت.


PUKmedia به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوكی (ئامانج ره‌حیم) وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket