riklam

كێ‌ بەچی ناڕەحەت ئەبێ‌؟

بابەتی گۆڕاو 01:55 PM - 2018-07-23
.

.

كێ‌ بەچی ناڕەحەت ئەبێ‌؟

دایك، كە بڵێی ناخۆم.
مەكتەب سیاسی، لێی بچیتە پێشەوە بپرسی بڵێی دەنگوباسی كۆنگرە.
دكتۆر، لەبەرچاوی كۆمەڵێ‌ نەخۆشی تر بڵێی دكتۆر دەرمانەكەشم خوارد و هیچ فەرقیشم نەكرد.
ترامپ، تەصریح بدەی بڵێی پۆتین پاوێكی خراپە.
حكومەتی هەرێم، كە ببیستێ‌ خۆپیشاندانەكەی جنوب خاوبۆتەوە.
یەكگرتوو، لەبەرچاویدا بڵێی داعش و ئیسلامییەكانی تر فەرقیان نییە.
محەمەد بن سەلمان، لەبەردەمیدا بڵێی یا عەلی.
موعارەزە، بچیتە سەر تەلەفزیۆن بڵێی هەڵبژاردنەكەی عێراق خەلەل مەعنای تیا نەبوو.
شارەوانی، فیكە لێ‌ بدەی بڵێی ماشەڵـڵا لەو هەموو عەرەبانەیە لای مزگەوتی گەورەوە.
مناڵ، لە گەرمەی یاریكردندا بانگی بكەی بڵێی وەرە بچۆ بۆ حەمام.
عەبادی، لەبەر چاوی ئەمریكا لێی بپرسی ئەرێ‌ بەتەمای چیت بۆ مادەی 140؟.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket