riklam

سلێمانی.. نادیه‌ پێشانگای كاری ده‌ستی جانتاو پێڵاو ده‌كاته‌وه‌

ژنان‌ 10:19 AM - 2018-07-23
.

.

كچه‌ كوردێكی شاری سلێمانی پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی نه‌خشاندن له‌سه‌ر جانتا و پێڵاوی ژنان ده‌كاته‌وه‌.

نادیه‌ شێخان ساڵی 1981 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ دایك بوه‌و له‌ سلێمانی گه‌وره‌ بوه‌و ده‌رچوی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی سلێمانیه‌.

نادیه‌ له‌ دیدارێكدا بۆ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ حه‌زم به‌ كاری دیزاین و جوانكاری جانتا و پێڵاو بوه‌و سه‌ره‌تا هه‌ر بۆ خۆم كارم كردوه‌ كاتێك جانتایه‌ك یان پێڵاوێكم كڕیوه‌ به‌ساده‌یی به‌كارم نه‌هێناوه‌، ماوه‌ی 4 مانگیشه‌ نزیكه‌ی 50 به‌رهه‌مم ئاماده‌ كردوه‌و ده‌مه‌وێت له‌ پێشه‌نگایه‌كدا به‌ خه‌ڵكی ئاشنا بكه‌م .

33 (2).jpg

وتیشی: سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان بیرۆكه‌ی خۆمه‌ و به‌مێشكی خۆم و له‌گه‌ڵ شێوه‌ی جانتا و پێڵاوه‌كه‌ ده‌یگونجێنم هه‌ربه‌ته‌نهاش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م.

نادیه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو ، كه‌ ده‌ستكه‌وتنی ماركه‌ و برانده‌ جیهانیه‌كان مادده‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و هه‌موو كه‌س ناتوانێت بیكڕێت ، منیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زێكی زۆرم بۆ ئه‌و ماركانه‌ هه‌بوو بڕیارم یاوه‌ خۆم دروستیان بكه‌م.

له‌باره‌ی تێچونی به‌رهه‌مه‌كانیشه‌وه‌ ده‌ڵێت: من ده‌توانم به‌كه‌ل و په‌لی هه‌رزان دیزاین بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كه‌می بوێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێت شتێكی جیاواز بێت بێگومان پاره‌ی زیاتری ده‌وێت.

33 (3).jpg

نادیه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ش ده‌رده‌بڕێت كه‌ئه‌گه‌ر دوای نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی داوای لێبكرێت كار و خواستی له‌سه‌ر بێت به‌رهه‌مه‌كانی ده‌فرۆشێت یان ده‌توانێت بۆ شوێنێكی تایبه‌ت كاربكات به‌مه‌رجێك به‌رهه‌مه‌كان به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بڵاو ببنه‌وه‌.

پێشانگای به‌رهه‌مه‌كانی نادیه‌ به‌ ناوی ( نادیه‌ مۆزاك ) له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2_8_2018 له‌سه‌عات 5ی ئێواره‌ هه‌تا 11 شه‌و له‌ فامیلی مۆڵی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.


PUKmedia هاژه‌ باست

 

 

33 (4).jpg

33 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket