riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌شێك له‌ خانه‌نشینان دواده‌كه‌وێت

ئابوری 07:18 PM - 2018-07-22
.

.

ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی موالیدیان 1954 له‌گه‌ڵ خانه‌نیشیان مووچه‌ وه‌رناگرن، به‌ڵام هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌كانیان پێده‌درێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ خشته‌ی مووچه‌ی خانه‌نیشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954 له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی گشتیدا مووچه‌یان پێنادرێت.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954 له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی مووچه‌ وه‌رناگرن، به‌ڵام هه‌موو 30 رۆژجارێك مووچه‌كانیان پێده‌درێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌ باس له‌ راگرتنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی خانه‌نشینی گشتی هاوتا ببێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-7-2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌شبكرێت و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ئه‌و خانه‌نیشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954 به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك پێدانی مووچه‌كانیان له‌پێش مووچه‌ی خانه‌نشینی گشتییه‌وه‌یه‌ مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی گشتی دابه‌شناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌كانیان پێده‌درێت و دواناكه‌وێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket