riklam

فه‌ره‌نسا بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی عیراق ده‌دات

ئابوری 03:11 PM - 2018-07-22
.

.

وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاند: دادگای باڵای فه‌ره‌نسا كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر 23 ملیۆن دۆلاری عیراق هه‌ڵگرتووه‌و بۆ ئه‌و وڵاته‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دادی عیراق ئه‌مڕۆ 22-7-2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌ كه‌ دادگای باڵای فه‌ره‌نسا كۆت و به‌ندی (حجز) ی له‌سه‌ر بڕی 23 ملیۆن دۆلار پاره‌ی عیراق هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ پێشتر له‌ساڵی 2000 دا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا گرتبوو.

راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای فه‌ره‌نساوه‌ كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر لابراوه‌ بڕی 23 ملیۆن دۆلاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 27 ملیارو 243 ملیۆن دینار.

PUKmedia به‌ دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket