riklam

ئه‌و كێبڵه‌ی كوردی پێ فه‌لاقه‌ ده‌كرا گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ئه‌منه‌سوره‌كه‌

شوێنەوار‌‌ 06:26 PM - 2018-07-21
.

.

یه‌كێك له‌و كێبڵانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی كوردی پێ ده‌درا له‌ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی سلێمانی له‌كاتی رژێمی پێشووی عیراق پێشكه‌شكرایه‌وه‌ به‌مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سوره‌كه‌.

رێبوار عومه‌ر عوسمان زیندانی سیاسیی یه‌كێك له‌و كێبڵانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی پیاو و لاوانی كوردی پێ ده‌درا له‌ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی سلێمانی له‌كاتی رژێمی پێشووی عیراق گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ موزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سوره‌كه‌.

رێبوار عومه‌ر له‌ راپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌كه‌دا 9/3/1991 رۆژێك دوای ئازادكردنی ئه‌منه‌سوره‌كه‌و زیندانیانی ناوی، ئه‌م كێبڵه‌ی هه‌ڵگردووه‌و پاراستویه‌تی پاش 27 ساڵ كێبڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ كرد .

ئه‌وكێبڵه‌ یه‌كێكبووه‌ له‌و چه‌ند كێبڵه‌ی ناو به‌شی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌منه‌سووره‌كه‌و ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان كه‌سی پێ فه‌لاقه‌كراوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ سوپاس و پێزانی خۆی پێشكه‌شی زیندانی سیاسی رێبوار عومه‌ر كردو هیواشی خواست نمونه‌یان زۆربێت و هه‌مووكه‌س هاوكاربن له‌گه‌ڕانه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی هه‌رشتێكی تایبه‌ت به‌ئه‌منه‌سوره‌كه‌و هه‌رشتێكی به‌ڵگه‌یی و مێژووی كه‌ ده‌ورێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و بایه‌خی زیاتر به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و شاره‌كه‌مان، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌حمه‌د جه‌لال سه‌رۆكی كۆمكاری زیندانه‌سیاسیاكان كرا كه‌ هاوكاربووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كێبڵی فه‌لاقه‌یه‌.


PUKmedia به‌سوپاسه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوكی دڵشاد مه‌جید- وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket