سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور 8 ساڵی تر زیندانی ده‌كرێت
جیهان 02:23 PM - 2018-07-20.
دادگایه‌كی كۆریای باشوور به تۆمه‌تی به فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامان و گه‌نده‌ڵی بریاری زیندانی هه‌شت ساڵی تری به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندو راشیگه‌یاند بڕیاره‌كه شیاوی تانه لێدانه.
ئه‌مڕۆ 20-7-2018 دادگای كۆریای باشوور بڕیاری زیندانی كردنی هه‌شت ساڵی بۆ (باك جۆن های )سه‌رۆكی پێشووی كۆریا ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به فیڕۆدانی سامانی گشتی و ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی 2016.
باك له مانگی نیساندا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به به‌رتیل و سود وه‌رگرتن له پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه، وته‌بێژی دادگاكه رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م ماده‌كانی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كردنی دواین بڕیاریدا.
باك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی كۆریای باشوور بوو، كه دادگای ده‌ستووری وڵات ناچاری كرد ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌نجامدراو تۆمه‌تبار كرا به گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری حیزبی.
به‌ڵام باك (66 ساڵ) سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هیچ كارێكی نایاسایی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام (دادگای سول ی ناوه‌ندی ) سه‌رۆكی پێشووی تۆمه‌تبار كردووه به تێوه‌گڵانی له گه‌نده‌ڵیه‌گی گه‌وره به بڕی 30 ملیۆن وون (26.49 ملیۆن دۆلار).
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی كاندیدی پارتی ده‌سه‌ڵاتی بۆ په‌رله‌مان دیاری كردووه ، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی سه‌رۆكه كه ده‌بێت ڕێز له په‌یڕه‌وی پارته‌كان بگرێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه/ رۆیته‌رز
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28