riklam

سلێمانی.. شانۆی‌ رۆمانی‌ ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 01:42 PM - 2018-07-20
.

.

سلێمانی‌ به‌ده‌ستوری‌ بیست سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر پرۆژه‌ی‌ "شانۆی‌ رۆمانی‌" ده‌خاته‌ سه‌رپێ كه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ هونه‌ری‌‌و كه‌لتورییه‌كانی‌ عیراق.

بڕیاره‌ رۆژی 23-7-2018 سه‌عات 7 ی ئێواره‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی شانۆی رۆمانی له‌هه‌واری شاری سلێمانی به‌ چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌رپرسانی‌ پرۆژه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت جارێكی‌ تر ژیانی‌ پڕ له‌چالاكی‌‌و جموجۆڵی‌ رۆمای‌ كۆن له‌پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیندوو بكه‌نه‌وه‌.
پرۆژه‌كه‌ هه‌ر به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ كۆپییه‌كی‌ شانۆی‌ كۆلۆسیۆم (Colosseum)ی‌ رۆمایه‌، به‌ڵام ئه‌ویان له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ یه‌كه‌م‌و له‌سه‌رده‌می‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ رۆمانییه‌كان له‌رۆمای‌ پایته‌ختی‌ ئیتاڵیا شكڵ‌و شێوه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ی‌ سلێمانیش بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بكرێته‌وه‌.

11.jpg

ئه‌و بینایه‌، به‌یه‌كێك له‌نموونه‌ زیندووه‌كانی ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له‌مێژوودا، كه‌ به‌شێك له‌دادگایی‌و لێپرسینه‌وه‌كانی‌ رۆمانه‌كان له‌وێوه‌ ئه‌نجامدراوه‌و دواتر له‌سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كانی‌ تر بۆ چه‌ند بوارێك به‌كارهێنراوه‌ له‌وانه‌ زۆرانبازی‌‌و شانۆیی، به‌گه‌وره‌ترین شوێنی‌ نمایشی‌ كراوه‌ داده‌نرێت له‌جیهان‌و ئێستاش یه‌كێكه‌ له‌حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی‌ دنیا.

پرۆژه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ناو پاركی‌ "هه‌واری‌ شار" بنیادنراوه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری‌ 14 دۆنم زه‌وی‌‌و له‌ئێستاشدا به‌شی زۆری كاره‌كانی ته‌واوبووه‌.

شانۆیی رۆمانی‌ له‌سلێمانی‌ خاوه‌نی‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندییه‌و نزیكه‌ی‌ 5000 پێنج هه‌زار كه‌س ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ بوونی‌ پشتێنه‌یه‌كی‌ سه‌وزایی له‌ده‌وری‌ بیناكه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاری‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دروستكردنی‌ ده‌كه‌ن.

پرۆژه‌كه‌ له‌ساڵی 2004 ده‌ستبه‌كاركردن تێدا كراوه‌و له‌دوای 14 ساڵ كاركردن تێدا بڕیاره‌ رۆژی 23-7-2018 بكرێته‌وه‌.

PUKmedia به‌ سوپاسه‌وه‌ سوود له‌نیقاش وه‌رگیراوه‌

13.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket