riklam

سه‌عدی پیره‌ بۆ كونسوڵی هه‌نگاریا: هاوكاری گه‌لی كورد بن

ی.ن.ک‌‌ 01:28 PM - 2018-07-20
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ پیته‌ر چولاك كونسوڵی نوێی هه‌نگاریا له‌ هه‌رێمی كوردستان .

سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی له‌ پیته‌ر چه‌لاك كونسڵی نوێی هه‌نگاریا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی له‌ هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست له‌م وێستگه‌یه‌ی كاركردنیشیدا له‌ هه‌رێم بتوانێت به‌جموجۆڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان بن .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی و دواین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد .

كونسڵی نوێی هه‌نگاریا له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: خوازیاری یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان گه‌لانی عیراق به‌گشتی و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی .
وتیشی: به‌هێزكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی دام و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان و دیموكراسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زامنی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو بڕیار و پڕۆژه‌یه‌كه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا.


PUKmedia / ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket