riklam

ئاماده‌كاریه‌كانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:13 PM - 2018-07-20
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم كۆتا واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدی قه‌واره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئاماده‌كاری ته‌واویكردوه‌ كه‌له‌ واده‌ی خۆیدا ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك ماوه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واویكردوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌و ئاماده‌یه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن بكات.

پێشتریش ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه‌ راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، یه‌كێتی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردوه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیشی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵیژاردن و راپرسی هه‌رێمیش رایگه‌یاندوه‌، رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌یه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تا ئێستا ناوه‌كانیان پێششكه‌ش نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران واده‌كه‌ درێژنه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نانه‌ مافی به‌شدارییان له‌ ھه‌ڵبژاردن نامێنێت، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی داھاتوو ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket