riklam

كچێك به‌گوللـه‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 11:15 AM - 2018-07-20
.

.

شه‌وی ڕابردوو 19ی 7 ی 2018 ، له‌ناحیه‌ی بازیانی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانی كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان به‌ گوللـه‌ی تاپڕ گیانی له‌ده‌ستدا .

دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌وتاون كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كراو له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

كچه‌كه‌ ناوی ( ن ، ل ، ع ) ه‌و له‌دایكبووی 1994 ه‌ . به‌ وته‌كه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كاتی داگرتنی تاپڕه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان فیشه‌كێك له‌تاپڕه‌كه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و بۆته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket