riklam

به‌غدا و به‌سره‌.. خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

عیراق 10:52 AM - 2018-07-20
وێنه‌كه‌ له‌ سكای نیوز وه‌رگیراوه‌

وێنه‌كه‌ له‌ سكای نیوز وه‌رگیراوه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-7-2018 جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵكی به‌سره‌ بۆ خزمه‌تگوزاری ده‌ستیپێكرده‌وه‌و بڕیاریشه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی فراوان له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.

نزیكه‌ی 10 رۆژه‌ هاووڵاتیانی به‌سره‌ بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و رۆژبه‌رۆژیش خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ به‌غدا خۆپیشاندانێكی فراوان به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشانده‌كان راگه‌یاندو پشتگری خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی مافی مرۆڤیش له‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ 12 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 571 كه‌سیش ده‌ستگیركراون كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 336 كه‌سیان ئازادكراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی شێواندنی ئارامی له‌زیندان ماونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket