riklam

كۆبیج: كاری جددی بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ

عیراق 10:30 PM - 2018-07-19
.

.

نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق داواده‌كات به‌زووی كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ته‌واوبكرێت و كاربۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بكرێت.

ئه‌مڕۆ 19-7-2018، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در یان كۆبیج نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ شاری نه‌جه‌ف ته‌ئكیدی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عیراق كرده‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌وه‌، داواشیكرد په‌له‌ بكرێت له‌ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كاری جددی بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كه‌ كار له‌سه‌ر داواكارییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق بكات.

ئه‌مڕۆ یان كۆبیج نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق سه‌دانی شاری نه‌جه‌فی كردو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه‌وت و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دواین پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق تاوتوێكراو گفتوگۆ له‌سه‌ر كاركردن بۆ هه‌رچی زووتر پێكهێنانی حكومه‌ت كراو داواش له‌ حكومه‌ت كراوه‌و كه‌ به‌زووی وه‌ڵامی داواكاری خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه‌، پێده‌چێت یان كۆبیج له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نه‌جه‌ف چاوی به‌ سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عیراق بكه‌وێت.

PUKmedia به‌دواداچوون
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket