riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداری له‌ پرسه‌ی هه‌ڤاڵ كاروان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2018-07-19
.

.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ كاروان لێپرسراوی كه‌رتی ڕێكخستنی هامبۆرگ كرد.

ئه‌مڕۆ 19-7-2018 خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌شداریكرد له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوان هه‌ڤاڵ كاروان لێپرسراوی كه‌رتی ڕێكخستنی هامبۆرگ و هاوژینكه‌ی و كاك عه‌مید كارزان برای كه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانی پاكیان سپارد وێڕای هاوخه‌می قووڵ، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكارو خانه‌واده‌كه‌یان كردو هیوای خواست دواناخۆشییان بێت و كۆچكردووانیش جێگه‌یان به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket