riklam

ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌ریتانیا ده‌كرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:45 PM - 2018-07-19
.

.

شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا كرد.

به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بیروراكان، ئه‌مرۆ وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا كه‌ پێكهاتبوون له‌ (گاریس ستانسفێلد) راوێژكاری قونسڵخانه‌ و (لۆتۆنی كۆلۆنیا هاریس).

 له‌ دانیشتنێكدا باسیان له‌ ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌و جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاڵاو كۆسره‌ت رسوڵ وتی: داعش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ خاكیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا ماون.

بۆیه‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ  ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش نیشانداو هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌رێكی تردا باسیان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌و به‌ دیسپلینكردنیان و ره‌وشی دارایی و راهێنانی سه‌ربازیان كرا.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ناخۆییه‌كانی هێزه‌ سیاسیه‌كان و په‌وه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا كراو له‌و باره‌یه‌وه‌ بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران و هه‌ردوولا پێشنیارو سه‌رنجی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خسته‌ڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket