riklam

لەكەركوك شانەیەكی تیرۆرستی دەستگیردەكرێن

کوردستان 06:43 PM - 2018-07-19
.

.

هێزەكانی عیراق دەستگیركردنی شانەیەكی تیرۆرستیان لەكەركوك راگەیاندو بەدوای یەكێك لەئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی شەوی رابردووی كەركوكیشدا دەگەڕێن.

ئەمڕۆ 19ی تەموزی 2018، لیوا روكن مەعن سەعدی فەرماندەی دژەتیرۆری عیراق لەكەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شانەیەكی تیرۆرستی كە 13 تیرۆرست پێكهاتبوون هاتبونە پارێزگای كەركوك، دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەسەریان لەلایەن  هێزەكانمانەوە دەستگیركران.

وتیشی: وێنەیەكی تیرۆستێكی دیكەشمان لەلایە كە ئەنجامدەری تەقینەوەكانی شەوی رابردووی كەركوكەو لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیردەكرێت. 

فەرماندەی دژەتیرۆری عیراق لەكەركوك راشیگەیاند: دەزگا هەواڵگرییەكانی دژەتیرۆرو تەواوی هێزە ئەمنییەكانی دیكە بەردەوامن لەكاركردن بۆ بەرپەرچدانەوەی تەواوی پەلامارەكان و ئەوانەی دەیانەوێت ئاسایشی شارەكە تێكبدەن.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket