riklam

سەرجەم كەناڵە نایاساییەكان دادەخرێت

کوردستان 04:04 PM - 2018-07-19
.

.

كردنەوەی كەناڵی بێ مۆڵەت و بێ ناونیشان رووی لە زیادبوون كردووە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی سلێمانیش دەڵێن، سەرجەم ئەو كەناڵانە دادەخەین و خاوەنەكانیشیان رووبەروی یاسا دەكەینەوە.

محەمەد كوردۆ بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەمەبەستی چاودێریكردنی كەناڵەكانی راگەیاندن و بە ئاگابوون لە كردنەوەی كەناڵی بێ مۆڵەت، لیژنەیەكمان پێكهێناوە، كە كاریان چاودێریكردنی كەناڵەكان دەبێت.

وتیشی: هەر كەناڵێك  مۆڵەتی یاسایی نەبێت و لە رێنماییەكان لابدات و زیان بە ئاسایش كۆمەڵایەتی و سیاسی بگەیەنێت، ئەوا لیژنەكە دایدەخەن و خاوەنەكەشی رووبەروی دادگا دەكەنەوە.

محەمەد كوردۆ راشیگەیاند: هەرچەندە هاووڵاتیان زۆر هاوكامانن و ئاگادارمان دەكەنەوە لە بوونی ئەو كەناڵانەی كە گومانی لێدەكرێت، بەڵام ئەوە بەس نییە و ناتوانێت كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكات، بۆ دۆزینەوەی ئەو جۆرە كەناڵانەش دوو رێگە هەیە، ئەگەر ئەو كەناڵە پەخشەكەی لە رێگەی میكس میدیاوە بكات ئەوا دۆزینەوە داخستنی بۆ ئێمە زۆر ئاسانە، بەڵام هەندێك كەناڵ لە رێگەی ترەوە پەخشەكانیان دەكەن، دوو لەو جۆرە كەناڵەشمان داخستووە و رووبەروی دادگامان كردوونەتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكراوەی سلێمانی وتیشی: بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتووش، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی شارەزایانی تەكنیكی، سەبارەت بە كێشەكانی تێكەڵبوونی لەرەلەر كە كێشەی بۆ فروچكەخانەش دروستكردووە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەین، چونكە هەندێك جار ئەو كەناڵانەی مۆڵەتیشیان هەیە تووشی ئەو كێشەیە دەبن.

سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كەناڵەكانی راگەیاندنیش محەمەد كوردۆ وتی: لە ماوەی رابردوودا داوامان لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن كرد مۆڵەتەكانیان نوێ بكەنەوە، زۆرێكیش لە كەناڵەكان هاتن بەدەم داواكەمانەوەو بەشێك لە قەرزەكەیان دایەوەو بەڵێننامەیەكیشیان پڕكردەوە كە لە ماوەی ساڵێكدا سەرجەم قەرزەكەیان بدەنەوە.

وتیشی: دوێنێ وەزارەت لە نوێترین پەیامیدا گۆڕانكاری بەسەر چۆنێتی دانەوەی قیستی كەناڵەكاندا هێناو رایگەیاند، چاوەڕێ ناكەین تا ساڵێك قەرزەكانیان بدەنەوە، بەڵكو پێویستە لە ماوەی مانگێكدا قیستەكەیان بدەنەوەو هەر كەناڵێكیش نەچێت بەدەم داواكەوە كەناڵەكەی دادەخرێت.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket